له‌سه‌رهێل 71
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد

بەداخەوە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 26/7/2020 باوکی پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات لەناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
خوالێی خۆش بێت محەممەد ئەحمەدنژاد ناسراو به محەممەدی عەلی کورده باوکی کاک دیار ئەحمەد نژاد پێشمەرگەی سازمانی خەبات، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەژیان کرد. خوالێی خۆش بێت کاک محەممەد له گوندی باغی شێخان له دایک بووە و لە تەمەنی 77 ساڵیدا بەهۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو کەسێکی خۆشناو و گەل خۆشەویست بوو و تا دوایین هەناسەکانی ژیانی لەوەفادارانی رێبازی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالی حسەینی مایەوە.
بە ناوی سکرتێری گشتی و هۆگرانی ڕێبازی سازمان، پرسە و سەرەخۆشی لە کاک دیار و باقی کەس و کار دەکەین و هیوای سێبووری دەخوازین بۆ هەموو خزمان و ڕۆحی خوالێی خۆشبێت کاک محەممەدیش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
اناللە و انا الیە راجعون
ڕێکه‌وت: 2020-07-27 09:35:44
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی