
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر!
لاوانی خوێنگەرم و تێکۆشەر!
بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی لاوان، گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشکەش دەکەین و هیواخوازین کە ئەو ڕۆژە ببێتە هەوێنی یەكگرتوویی و هاودەنگی و هاتنەدیی ئاوات و ئامانجەکانی لاوان و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٩٩ زاینی رۆژی ١٢ی ئاگوستی وەک ڕۆژی جیھانی لاوان ناساند، كە بەم بۆنەوە لە ووڵاتانی جیهان چالاکی جۆراوجۆرو بەرنامە و کۆڕ و کۆنفرانس بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرنامە و پرۆژەکانی لاوان و گوێگرتن لە بیروڕا و بۆچوونەکانیان بەڕێوە دەچێ. لە سەرانسەری جیهان هێز و توانای لەبن نەھاتووی لاوان بەهێند وەردەگیرێ و هەوڵ دەدرێت پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە، هەلومەرجی لەبار و ئاستی بەرزی خوێندن، هەلی کار، پاڵپشتی دارایی و دەروونیان بۆ فەراهەم بكرێ، چونكە لاوان لە خزمەتکردن بە ووڵاتەکانیان دەوری سەرەکی دەگێڕن. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە بە گرینگی لە بەهرە و تواناکانی لاوانی روانیوەو لاوان لە تەواوی ئۆرگانەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران چالاکانە خەبات و تێکۆشانیان درێژەپێداوە. وە بە سەدان لاوی بەئەمەکی ریزەکانی سازمانی خەبات نەترسانە دژ بە داگیرکەرانی کوردستان جەنگاون و لە پێناو ئازادی نیشتمان گیانی پیرۆزیان بەخت کردو بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشتوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە درێژەی بەرنامە و پلانەکانی بۆ زیاتر هێنانە پێشەوەی لاوان و بەرزنرخاندنی ئەرک و ماندووبوونیان، بڕیاری دامەزراندنی رێکخراوی تایبەت بە لاوانی داو لە ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٠ کۆچی خۆری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دامەزرا. رێکخراوی لاوان بووە پێگە و مینبەرێکی مەزن بۆ زیاتر گەیاندنی پەیام و دەنگی دلێری لاوانی ڕیزەکانی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات. وە بە دامەزراندنی رێکخراوی لاوان، خەبات و تێکۆشانی لاوان گوازرایەوە بۆ قوناغێکی سەرووتر و پەیامی پاڵپشتی و گرینگی پێگەی خۆیان لە سازمانی خەباتەوە پێگەیشت. هاونیشتمانیانی هێژا! لاوانی خەباتكار! لە کاتێکدا لاوانی جیھان بەبۆنەی گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانیان ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێرن، بەداخەوە لە کوردستان و ئێراندا لاوان و خەڵک لە ژێر دەسەڵاتی گەندەڵی رژێمی ئاخوندی دەناڵێنن و لە سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤ بێ بەشن. رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی نەک ژیانێکی شایستە بە لاوان و خەڵکی کوردستان و ئێران رەوا نازانێت، بەڵکو بە بەرنامە و پلانی قێزەون و نامرۆڤانەی وەك زیندانی کردن، شکەنجە و سێدارە هەوڵی بێهێزکردن و لەناوبردنیان دەدات. بە گوێرەی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنها لە ماوەی وەرزی بەهاری ساڵی ١٣٩٩ لانیکەم ٥٤ کۆڵبەر کوژراون و یان بریندار کراون، ١٤ هاووڵاتی لەسێدارە دراون، ١٢ بەندکراو لە بەندیخانە گیانیان لە دەست داوە، ٧٦ هاووڵاتی دەستبەسەر و ١٧ هاووڵاتی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە و ٥٢ هاوولاتی خۆیان کوشتووە، کە ئامارێکی مەترسیداری خراپی باروودۆخی مرۆییە لە کوردستان و ئێراندا. لە لاێكی دیكەوە قەیرانی ئیعتیادو زۆری ژمارەی ئاڵودەبووان بە ماددەی ھۆشبەر گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار. بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران، ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا هەیە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆری ئاڵوودەبووانی ماددەی ھۆشبەر کۆچی دوایی دەکەن. بەپێی یاسا بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە ئێراندا سزای قورسی هەیە و هەندێک جار دەگاتە سزای سێدارە، ئەمە لە کاتێکدا کە رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی هۆکاری سەرەکی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکانە و لە ڕێگەوە، لاوانی پێ لاواز و نەخۆش دەخات و دواتریش سزای زیندان و مەرگیان بەسەردا دەسەپێنت.
بێکاری و هەژاری و بێ ماڵی ژمارەیەکی تری کێشە نەبڕاوەکانی لاوان و دانیشتوانی کوردستان و ئێرانە. بە گوێرەی ئامارێکی فەرمی رژێم ١٦.٣%ی خەڵکی ئێران بێکارن کە ئەم ئامارە دووئەوندە و زیاتر لە رێژەی دروستی بێکاری لە ئێران کەمترە. لە هەموو ئەمانەش کوشندەتر، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩(کرۆنا) یە، لەسەرتادا شاردنەوە و دواتر هەڵسوکەوتی نەزانانەی دەسەڵاتدارانی رژێمی ئاخوندی بووە هۆکاری لە کۆنترۆڵ دەرچوونی رێژەی تووشبوونی هاونیشتمانیان بە ڤایرۆسەکە. بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، مردووان بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩(کرۆنا) لە ئێران زیاتر لە ٨٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە ئەمەش چەند بەرابەری ئاماری راگەیاندراوی رژێمی ئاخوندی ئێرانە. دەستەی بەڕێوەبەریی و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات هاوبەشی خەم و ناخۆشی هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێرانین، سەرەخۆشی بە خانەوادەی کۆچکردووانی نەخۆشی كڕۆنا ڕادەگەێنین. ئاشکرایە کە رژێمی ئاخوندی بەڵایەکی مەترسیدارە کە بەرۆکی ئێران و ناوچەکە و جیهان بەگشتی و لاوان و خەڵکی کوردستانی بەتایبەت گرتووە و بۆ هەمیشە وەک پەڵەیەکی رەش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە و تەنها چارەسەر بۆ ئەم باروودۆخە نالەبارە رووخان و لەناوچوونی رژێمی خوێنڕێژی ئاخوندیە.
ئێمە لاوانی ڕیزەکانی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات لە پێناو دەستەبەركرانی مافەكانی لاوانی بێ بەشی كوردستان و بۆ رووخانی یەکجاری رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی و ئازادبوونی نیشتمان، لە خەبات و تێکۆشان شێلگیرانە بەردەوام دەبین. جارێکی تر پیرۆزبایی رۆژی جیھانی لاوانتان پێدەڵێن. بڕوخێ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی. سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان.
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەی بەڕێوەبەریی
١١ ئاگوستی ٢٠٢٠
بهشی ( لاوان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

