له‌سه‌رهێل 73
سێ‌شه‌مه 8 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەردەوامی ئاگر تێبەردانی دارستانەكانی كوردستان!

ژینگە پارێزان بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان.
شەوی دوشەممە ڕێكەوتی 20ی گەلاوێژ، و ئەمڕۆ سێشەممە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری چیاکانی گوندی نژمار بوون كە بەداخەوە ئەمە سێیەم جارە ئاگر لەو شاخانە بەردەدرێت.
لەو پێوەندیەدا ئەنجوومەنی سەوزی چیا ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو کردووەتەوە ئەمە دەقەكەیەتی:
ڕوون و ئاشکرایە کە دەستانێک لە پشتی ئەم ئاگرەوەن.
ئێمە وەک ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەو کەسانە ئاگادار ئەکەینەوە کە واز لەو کردەوە قێزەونە بێنن کە بە سووتاندنی دارستانەكان، خۆیان و داهاتووی منداڵەكانیان ئەفەوتێنن.
هێزی بیری سەوز نابەزێ، و بەهەموو هێزەوە لە بەرانبەر کاولکارانی ژینگەی نیشتمان دا ئەوەستێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2020-08-11 21:03:52
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی