له‌سه‌رهێل 38
دووشه‌مه‌‌ 5 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سوپای ئەمریکا، هێزەکانی ئێرانی بە ڕاوەستاندنی کەشتیەک بە ئاڵای لیبریا تاوانبارکرد

فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکان، سەنتکام " لەهەواڵێکدا باسی لە ڕاوەستانی کەشتیەک بە ناوی ویلا" کرد. بەڵام ساعەتێک دواتر، هەواڵدەری ڕۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکایی، بە بێ ئاماژە بە ناوی وتی كە ئێران لە کۆتاییدا ئەم کەشتییەی ڕزگارکردووە. 
سەنتکام، ڕۆژی پێنج شەممە 23ی گەلاوێژ لە تویتێکدا بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەک لە فڕینی هەلیکۆپترێک لەسەر ئەم کەشتیە نووسی: ئەم کەشتیە لەنێو ئاوە نێونەتەوەییەکان دا دەستی بەسەردا گیراوە. 
بە پێی وتەی ئەم دامەزراوە سەربازییە، هێزەکانی ئێرانی بۆ ئەم کردەوە سەربازیەیان لە دو کەشتی و دوو هەلیکۆپتێر کەڵکیان وەرگرتووە. 
بەرپرسانی ئێرانی تا ئێستا هیچ ئاماژەێیکیان بەم هەواڵە نەکردووە و لەمێدیا ناوخۆییەكان دا تا ئێستە هیچ هەواڵێک لەسەر ڕاوەستانی ئەم کەشتیە بڵاو نەکراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مارین ترافیک "کە چاودێری هاتووچۆی کەشتیەکانە لە هەموو جیهان دا، کەشتی ویلا" بەتەمای ڕۆیشتن بۆ بەندەری خۆری فکانی" ویلایەتە یەکگرتووەکانی عەرەبی بووە. 
بەڵام پاش یەک ساعەت ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکایی و بە مەرجی ئەوەی کە ناوی شاراوەبێ، نوسی: ئەم کەشتیە ڕزگار بووە و بە پێی وتەی ناوبراو ئەم ڕووداوە لە نزیکی تەنگەی هۆرمز" ڕوویی داوە و هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ دەستێوەردانێکیان نەبووە، و تەنیا چاودێریان کردووە. 
ئاڵۆزیەکان لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەساڵی ڕابردوو لەکەنداوی فارس بەرز بوەتەوە و هاوینی ڕابردو ئێران لەدوای دەست بەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێكی لەلایەن بریتانیا، نەوتهەڵگرێکی بە ئاڵای بریتانیا لەکەنداوی فارس بۆ ماوەێیک ڕاوەستاند.
ڕێکه‌وت: 2020-08-13 09:55:05
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی