له‌سه‌رهێل 74
سێ‌شه‌مه 8 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ماكرۆن دەڵێت: دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لوبنان دەبێ ڕابوەستێت!

ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرانسە، لەپێوەندیەكی تەلەفۆنی دا بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆماری ئێرانی ووت كە دەبێ‌ دەست تێوەردانە دەرەكیەكانی لە لوبنان ڕاگرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 22ی گەلاوێژ، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوئێل ماكرۆن لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، ماكرۆن تەئکیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە دەبێت ئێران دەست تێوەردانە دەرەکیەکانی لەکاروباری لوبنان دا ڕاگرێت.
کۆشکی ئێلیزە باسی لەوە کردووە کە ماکرۆن لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا خوازیار بووە كە هەموو ڕێکخراوەکان پشتیوانی لە دروست بوونی دەوڵەتی نوێی لوبنان بكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە كە دوابەدوای تەقینەوەکەی بەیروت کە لانیکەم 171کوژراو وزیاتر لە 5هەزار کەسیش برینداری لێكەوتۆتەوە، چووەتە لوبنان و بەڵێنی ئەوەی داوە کە لە وتووێژ لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی لوبنان ڕێککەوتنێکی سیاسی نوێ پێشنیار دەکرێت.
شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی 13ساڵ پێش ئێستا لە چەند بڕیارنامەیەکدا گەمارۆی چەک وچۆڵی دژ بەڕژیمی ئاحوندی خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە، هەر لەو پێوەندیە دا و لەدوای پەسەند کردنی بەرجام، شۆرای ئەمنیەت لە بڕیارنامەی 2231 دا ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیانە لە 18ی ڕەزبەر کۆتایی دێت.
پێش ئەمانە بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان لەهەوڵی ڕازی کردنی ڕوسیەو چینن بۆ ڕازی بوون لەسەر نوێ کردنەوەی گەمارۆی چەک وچۆڵی سەر ڕژیم کە بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز وادیارە نەتیجەی نەبووە.
ڕێکه‌وت: 2020-08-13 10:33:32
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی