له‌سه‌رهێل 72
سێ‌شه‌مه 8 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گیرانی دوو مامۆستای ئایینی کوردی خەڵكی بۆکان

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی ئەو شارەیان گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠ گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو مامۆستای ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “ئەمیر ئەرمەنی بڵاغیان” و “فایەق شەریعەت پەنا” گرتووە و بۆ شوێنێكی نادیار ڕایان گواستوون.
هەواڵدەری هەنگاو: ئەمیر ئەرمەنی بڵاغیان کەسایەتی ئایینی و خەڵکی گوندی ئاڵەشینی بۆکانە، و فایەق شەریعەت پەنا پێش نوێژی گوندی “حاجیاوا”ی سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەو دوو مامۆستا ئایینییە، ماڵەکانیان پشکنیون و دەستیان بەسەر لەبتاب، مۆبایل و کتێبەکانیاندا گرتووە.
دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەکانیان، چارەنووسیان نادیارە.


 
ڕێکه‌وت: 2020-08-14 11:00:39
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی