له‌سه‌رهێل 82
شه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەڵمەتی(سنەپ بەک )چۆن دەتوانێ ڕوی ماشە بەرەو بەرجام بسوڕێنێ؟

وەرگێڕان: فرمێسك
پاش نائومێدی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە پەسەند کردنی پێشنوسی بڕیارنامەی نوێكردنەوەی گەمارۆی سەر چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕایگەیاند كە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم دۆخە، بەم زووانە سنەپ بەک یان هەڵمەتی گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ڕژیمی ئێران وەگەڕ دەخاتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشتر باسی لەوە كردووە کە لە هەموو ڕێگایەك كەڵگ وەردەگرێ‌ بۆ ڕێگرتن لە كۆتایی هاتنی گەمارۆكانی سەر چەک وتەقەمەنی ڕژیم لە ڕۆژی 27ی ڕەزبەری 1399.
ڕژیمی ئێران، ئینگلیس، فەڕانسە، ڕوسیە، چین و ئاڵمان کە لەڕێکەوتنی ناوکەیی بەرجام هاوپەیمانن، دەڵێن: ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە هاتوەتە دەر، هەربۆیەش بۆی نیە لە ڕێکارە پێشبینی کراوەکانی ئەم ڕێکەوتنە وەک: مکانیزمی ماشە، سنەپ بەک و یان هەوڵدانی ئامریكا بۆ گەڕانەوەی بۆناو ئەنجومەنی ئاسایش، کەڵک وەربگرێ. 
میدیا ئەمریکاییەکان سەرەتا ڕایانگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتوەکان باسی لەوە كردووە كە بەتەمایە بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی بەرجام تا لەو خاڵانە کەڵک وەربگرێ، بەڵام وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکەوتنە دژی ئەم ویستەی ئەمریکا ڕاوەستاون. ئەمریکا ئێستا دەڵێت: بە پێی ئەوەی کە لە بڕیارنامەی بەرجام پەسەند کراوە، هاتووە کە ئەمریکا دەتوانێ لە هەڵمەتی گەڕانەوەی گەمارۆی نێونەتەوەیی یان سنەپ بەک لە دژی ڕژیمی ئێران کەڵک وەربگرێ. 
سنەپ بەک یان ئەو هەڵمەتە چیە؟ 
ئەگەر هەرکام لە لایەنەکانی بەرجام پێیان وابێ لایەنی بەرانبەر بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کردووە، دەتوانێ بابەتەکە لە کۆمیسیونی چارەسەرکردنی کێشەکان کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی دەوڵەتانی ئەندام لەم ڕێکەوتنە، ڕابگەێینێ. ئەگەر ئەم کۆمیسیونە لە چارەسەر کردنی ئەم ناکۆکیانە سەرنەکەوێ، بابەتەکە بە ئامانجی چارەسەرکردن لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام ڕادەگەیەنن. 
لەکاتێکدا وەزیرەکان نەتوانن ناکۆکیەکان چارەسەر بکەن، هەیئەتێکی ڕاوێژکاری سێ لایەنە کە پێكهاتبێ‌ لە نوێنەری ئەو دو لایەنەی کە ناکۆکیان هەیە و لایەنێکی سەربەخۆ، کە دەتوانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی، ڕا و بۆچوونی خۆی دەرببڕێ. لەکاتێکدا ناکۆکیەکان چارەسەرنەبێ، ئەولایەنە کە سکاڵای هەیە دەتوانێ کردەوەکان یان بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی ڕاوەستێنێ یان بابەتەکە دەیگوازێتەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش. 
ئەم ڕەوتە لانیکەم 35 ڕۆژ کاتی پێویستە، و ئەگەر هەموو لایەنەکان لەسەری ڕێکەون، نوێ دەکرێتەوە. 
ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هاتنە دەرەوەی ئەمریکا و بەکەڵک وەرگرتن لەو بەشەی بەرجام، هەموو بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کردووە و تەنیا خاڵی (چاودێری کردنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی)، جێبەجێ دەکات. وڵاتانی لایەنی ئوروپایی بەرجام بۆ بەرەنگاربونەوەی کردەوەکانی ڕژیمی ئێران لە بەفرانباری 1398، ڕایانگەیاند کە ئەم میکانیزمە چالاک دەکەنەوە، بەڵام نایانهەوێ بیگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش. 
ئەمریکا تەنانەت لەکاتێکدا کە ئەندامی ئەم ڕێکەوتنە بو، بۆ ئەم بەشەی بەرجام نەگەڕایەوە، ئێستا دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ماوەی 27مانگە لە بەرجام هاتوەتە دەر بە بێ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغانە، دەیهەوێ بە گەڕانەوە بۆ بڕیاری 2231کە هێشتا ئەمریکا وەک ئەندامی بەرجام دەناسێنێ، سکاڵا لەدژی ئێران بەتاوانی پێشێلکردنی بەڵێنەکانی، ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش بکات و هەلێک بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکان بڕەخسێنێ.
ئەگەر ئەم بابەتە بڕواتە ئەنجومەنی ئاسایش، دەبێ پشکنینی بۆ بکرێ و پێشنوسی بڕیارنامەێیک بۆ بەردەوامی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان جێبەجێ و دەنگدانی بۆ بکرێ، هۆی هەڵبژاردنی ئەم جۆرە لەکاتی وتووێژی ناوکەیی ئەوەبوو، هەر وڵاتێک کە خاوەن مافی ڤێتۆیە بەتایبەت چین و ڕوسیە، نەتوانن بە تەنیایی لە گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەكان لە دژی ئێران بەرگری بکەن. 
لەم دۆخەدا و لەکاتێکدا ڕەوتی گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەكان لەدژی ئێران ڕادەوەستێ کە هیچ یەک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەم بڕیارنامە ڕەدکراوە ڤێتۆ نەکەن و سەرەڕای ئەوەش بڕیارنامەکە لانیکەم 9 دەنگی ئەرێنی وەرگرێ. 
وێڕای ئەمانە هەرکامە لەئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێ پێشنوسی بەردەوامی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان ڤێتۆ بکات ، و تەنیا بە یەک دەنگ، هەموو گەمارۆ هەڵپەسێردراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی ڕژیمی ئێران دوبارە بکرێتەوە، و دۆناڵد ترامپ دەیهەوێ لەم ڕێگەیە بۆ گەمارۆیی نێونەتەوەیی دوبارەی سەر ڕژیمی ئێران کەڵک وەربگرێ.
بەڵام لەکاتێکدا کە ئەنجومەنی ئاسایش پیشنوسێک بۆ بڕیارنامەێیک لەم بوارەدا پێک نەهێنێ یان نەتوانێ بڕیارێکی دیاریکراو دەربکات، 30 رۆژ پاش ڕێکەوتی گەڵاڵەی ناکۆکی لە ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیارنامەکانی پێشوو کە هەڵوەشاوەتەو بە شێوەی ئۆتۆمات دیسان لە دژی ڕژیمی ئێران، جێبەجێ دەکرێتەوە، و بە گەڕانەوەی ئۆتۆماتی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان دەوترێ (مکانیزم یان هەڵمەتی ماشە). 
لەکاتێکدا کە ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئەندامی بەرجام پێش گەیشتن بە ئەنجومەنی ئاسایش چارەسەر نەکرێ، بەردەوامی هەڵوەشانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەكان لەدژی ڕژیمی ئێران، تەنیا بە کۆی گشتی هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەکرێ. 
گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم قۆناغە و هەوڵدانی بۆ گەڕانەوەی گەمارۆ نێونەتەوەییەكان، لەکاتێکدا کە ئەمریکا لەچاوی ئەندامانی دیکەی بەرجام ، ئەندامی ئەم ڕێکەوتنە نیە، ئەم کردەوەی ئەمریکا بە کردەوەێیکی نایاسایی دەزانن.
ئەوەی کە هاوپەیمانانی بەرجام دەبێ لە ئەنجومەنی ئاسایش چاوەڕێی بکەن، چۆنیەتی و بە کامە ئامراز دەتوانن پێش بە کردەوەکانی ئەمریکا بگرن؟ و هەروەها چۆن پێش بە گەڕانەوەی هەموو گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لە دژی ڕژیمی ئێران بگرن؟
ڕێکه‌وت: 2020-08-19 09:48:30
به‌شی ( سیاسی )





لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٢١ تەڵاق تۆمار دەکرێت!!

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-15

كوژرانی چەندین میلیشیای سەر بە ڕژیم لە سوریە

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئێران

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

دیمانه

سیاسی