له‌سه‌رهێل 81
دووشه‌مه‌‌ 5 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەرەفی خەباتکارێکی ڕاستەقینە کە ناکڕدرێ!

ماردین زاهیدی
بازنەی خەبات مەیدانێکە بۆ دەرخستی مرۆڤایەتی و چاوپۆشی لە داخوازی تاکە کەسی کە تێکەڵە بە فیداکاری و کەسایەتی خەباتکار دەگەینێتە عەرشی کەماڵ.
نیەت لە موبارزە ڕەنگە بۆ هەرکەسێک مانای تایبەتی بە خۆی بێت، هێندێک جار بەبۆنەی بەدەست هێنانی دەسەڵات و ماڵ و مناڵ و هێندێک جار بەبۆنەی خۆشەویستی و جەلال و گەورە بوون و یان تەنیا وەکو هیستریک کە لە ڕووی هەڵقوڵانی هەستی لاویەوە بێت. 
بەڵام ئەوەی کە ڕاست و ڕوونە، لە ڕەوانگەی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای مرۆڤیەو، ئەو کەسانەی کە کەماڵ و مرۆڤایەتییان لە سەرەوەی جیهانی مادی، بەردەوام هەڵبژاردووە و تەنانەت سەختییەکانی ژیانیان بە فیداکردنی گیان و ماڵ و ژیانی خۆیان قەبووڵ کردووەو لە ڕێگەی خەبات و لە هیچ شێوە تێکۆشانێک کۆتاییان نەکردووه، جێگایەکی تایبەتتریان لە نێوان خەڵک و لە نێو دڵ و گیانیان هەیە. کەسانێک کە ئینسان بونیان لە سەرەوەی مالیک و والی بوون هەڵبژارد و نەفسی ڕاستەقینەو ڕێگای سەرکەوتنیان دۆزیوەتەو تا بۆ هەتا هەتایە نەمرن و هەبوونیان ببێت.
یەکێک لە گەورە پیاوانی مێژووی موبارزەی کوردستان مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی بوو، زانای گەورەو تێکۆشەرێکی فیداکار لە ڕێگەی ئینسانیەت و نیشتمان پەروەری، گەورە پیاوێک بە بیرۆ بۆچوونێکی نەمرانە کە ۶۵ ساڵ لە تەمەنی لە ڕیگای خەبات بوو و تا دواین هەناسەی هیچ کات لە موبارزە دەستی نەکێشاو و پاشان، ڕێبوارانی ڕێگاکەی درێژەدەری ڕێگای ڕووناک و پڕ لە شانازی ئەو کەسایەتییە گەورەن.
ژیانی ماموستا سەید جەلالی حوسەینی خاوەنی هەزاران لاپەڕەی زێڕین و درەوشاوەیە کە، ئەستێرەی ئاسمانی خەباتی مافخوازانەی لە پێش چاو و بیر یادمان زیندوو هێشتۆتەوە.
یەکێک لە لاپەڕە زێڕینەکانی خەباتی ماموستا کە لەم ڕۆژانە زۆر شایانی باسە، پێشنیارێکە کە لە لایەن خومەینی و بە نوێنەرایەتی خەڵخاڵی ((كه‌ مێژووی ناسیاوی له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پاشایه‌تیی ئێران و ئه‌و كاته‌ی ناوبراو دوور خرابۆوە بۆ شاری بانه‌ و به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی مامۆستایش دژی ده‌سه‌ڵاتی شاهه‌نشایی بوو، خاڵخاڵیش ڕووی له‌ مامۆستا كردبوو، ماڵی مامۆستا بوو بووه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ناوبراو)) چه‌ندین جار خاڵخاڵـی دوای سه‌ركه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌یان، نامه‌ی بۆ مامۆستا ناردووه‌ و داوای لێ كردووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و خۆی دوور بگرێ له‌ ئۆپۆزسیۆن بوون و خۆی به‌ كرده‌وه‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ببات، به‌ڵام خاڵخاڵی هێشتا مامۆستای نه‌ناسیبوو، نه‌یده‌زانی كه‌ مامۆستا له‌ پێناو كوردستاندا ئاماده‌یه‌ سه‌روماڵ و گیانی فیدا بكا، ئیتـر چۆن به‌ به‌ڵێنی پله‌وپایه‌ له‌ داواكانی بۆ مافی گه‌له‌كه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌.
مامۆستا شێخ جه‌لال، له‌ نامه‌یه‌كدا وه‌ڵامێكی زۆر توندی بۆ ده‌نێرێته‌وه‌ و ده‌نووسێت: تۆ كه‌ ده‌ستت تا ئه‌نیشكت به‌ خوێنی ڕۆڵه‌كانی كورد سووره‌، چۆن شه‌رم ناتگرێ و داوام لـێ ده‌كه‌یت ده‌ست له‌ شۆڕش هه‌ڵگرم؟!
بۆیه‌ به‌و خودایه‌ی كه‌ ئێوه‌ نایناسن و نایپه‌رستـن، هه‌تا ئه‌ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌و خوێنانه‌ی به‌ ده‌ستی ئێوه‌ ڕژاون، ڕیزی شۆڕش و خه‌بات و به‌رخودان جێ ناهێڵم. وەڵامێکی بەجێگەو خۆگرتوو کە نیشاندەری پۆڵایین بوونی ئیرادە و ڕاستی و دروستی ڕێگای ڕاستەقینەی موبارزەی مرۆڤانە بوو. هەروەها ئەو کاتەی کە لە سەردەمی موزاکەرات و دانوستانەکانی ڕژیم و حیزبەکانی ئۆپۆزسیون ڕووی دا، دووبارە ئەو پێشنیارە لە لایەن نوێنەرانی ڕژیم بە ماموستا کرا، لە وەڵام دا ماموستا ووتی: ئەگەر ئەتانەوێت مافێک بدەن، ئەو مافە بە خەڵکی بدەن و ئێمە هیچمان ناوێت. ئێوە مافی خەڵک بدەن، ئێمە هەر لێرە دەمێنین و چەکیش دادەنێین!!!
لەو کاتەوە تا ئیستە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران قەد باوەڕی بە موزاکرەو دانووستان لەگەڵ ڕژیمی خوێنڕێژ و دیکتاتوری نەبوەو دانوستانی ڕەدکردۆتەوەو ماهیەتی ڕژیمی بۆ دەرکەوتوە، هەر بۆیە ئێمە ڕێبوارانی ڕێگای مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی لە درێژەی ڕێگای پڕ لە شانازی و سەربەرزانەیدا، هیچ کات لەگەڵ بکوژانی گەلەکەمان ئاشتی ناکەین و تا لە ڕیشە دەرهێنان و ڕووخانیان، سەنگەری خەبات چۆڵ ناکەین.






ڕێکه‌وت: 2020-08-22 10:47:45
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی