له‌سه‌رهێل 67
سێ‌شه‌مه 8 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چوار دەیە شانازی و خۆراگری سازمانی خەبات !

عەلی بەهرامی
وا بەرەوپیری 5ی خەرمانان 40مین ساڵرۆژی دامەرزانی سازمانی خەباتی كوردستانی یٔێران دەچین. یادێك كە تیایدا چەخماخەی شۆرشێكی نەتەوەیی و كوردانە، لەلایەن پاكترین و دڵسۆزترین رێبەر و سەركردەی نەتەوەكەمان مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی لێدراو ژمارەیەكی بەرچاو لە سادق و پاكترین رۆڵەكانی گەلی كورد روویان لەو رێبازە كرد و لەسەر بریار و بەرنامە و راسپاردەكانی یٔەو سازمانە، خەباتیان بۆ دابین كردنی ماف و یٔازادیەكانی كورد و رزگاری كوردستان دەست پێ دەكرد.
كاتێك یٔاوڕ لە مێژووی سازمانی خەبات و رێبەر و رێبوارانی دەدەینەوە، دەبینین مێژوویەكی پرشنگدار تۆمار كراوە، یٔەو مێژووە پرشنگدارە نەك هەر دەبێ‌ شانازی پێوە بكرێ بەڵكوو پێویستە لە دێڕ بە دێڕ و چركە بە چركەی فێر بین و بەو شێوە خۆمان قاڵب بدەین و پێویستە هەر تاكێكی خەباتی، هەڵگری یٔەو بەها و نرخە شۆرشگێڕی و كوردانە بێ كە لە رابردووی سازمانی خەباتدا تۆمار كراون و پێشمەرگە و خەباتیەكانی لەسەر بارهێندراون.
مامۆستا سەید جەلالی هەرگیز نەمر، كە لە هەرە رۆژە سەختەكاندا رێبەرایەتی سازمانی خەباتی دەكرد، پێشەوایەكی یٔەوندە پاك و بێ گەرد بوو كە نەیار و دژمنەكانیش نەیانتوانی حاشا لە گەورەیی و لێبڕاوی و فیداكاری و دڵسۆزیەكانی بۆ سازمان و نەتەوەكەی بكەن. مامۆستای نەمر خەباتیەكانی بە كۆمەڵێك خوو و سیفەتی جوان و كوردانە بار دەهێنا و فەرهەنگی راستگۆیی، سەداقەت، دەست و داوێن پاكی لە سیاسەت و شۆرش و پێشمەرگایەتیدا فێر دەكردن. چوونكە پێی وابوو كوردایەتی و سیاسەت گەر یٔەو سیفات و خەسڵەتە جوانانەی لێ وەستێنی وەك دارێكی بێ رۆح وایە و ناتوانێ خزمەتی كۆمەڵگەی پێ بكەی بەڵكوو هەر زوو لەلایەن جەماوەرەوە وەك شتێكی بێزراو دەبیندرێ.
یەكێك لە خەسڵەت و رەفتارە جوانەكانی مامۆستا یٔەوە بوو كە هیچ كات فەرقی لە نێوان كورەكانی و پێشمەرگە و كادرەكانی دیكەی سازمان نەدەكرد و هەمووی بە چاوێك سەیر دەكرد و هەموو پێشمەرگەیەكی بە كوری خۆی دەزانی و ماف و یٔەركە تەشكیلاتیەكانی بۆ هەمووان وەك یەك دەبینی، وە پێی وابوو دیل و زیندانیەكانیش لە سازمانی خەباتدا دەبێ ماف و كەرامەت و یٔینسانیەتیان پارێزراو بێ.
نەبوونی فەرق و جیاوازی و بوونی مساوات و بەرابەری لە سازماندا، هاوڕێیەتی، یەكیەتی و یەكدەستیەكی زۆری لە نێو خەباتیەكاندا دروست كردوە، هاوڕێ یەتی لە نێو ریزی سازمانی خەبات تەنها بە قسە نیە بەڵكوو رۆحیەی هاوڕێیەتی هێندە بەرزە كە هاوڕێ بۆ هاوڕێكەی گیانی دەدا و زۆرن یٔەو شەهیدانەی بۆ رزگاری هاوڕێ بریندارەكەی گیانی خۆی بەخت كردوە. سازمانی خەبات تەشكیلاتێكی بە یٔوسوول، بەرنامە و سەقامگیرە لە كاری سیاسیدا و هیچ كات بە هەڵەشەیی كاری نەكردووەو هەر رۆژە لەسەر میزاج و قسەیەك نەبووە، بەڵكوو پێی وایە، وەختێ رژیمی خومەینی یٔەو دڕندەیە لە حاست خەڵكی كوردستان و هیچ قسەیەكی حەق نابیستێ و تەنیا زمانی شەڕ تێدەگات پێویستە تا روخانی یەكجاری یٔەو دەسەڵاتە لێبڕاوانە بەربەرەكانێی لەگەڵ بكرێ و زۆر سەرسەختانە دیفاع لەو هەڵوێستەی دەكات و شانی داوەتە بەر هەموو فشار و تەنگ و چەڵەمەیەكیش.
سازمانی خەبات یەكیەتی و تەبایی سازمان و حیزبە كوردستانیەكان بەهۆی سەرەكی سەركەوتن بەسەر دژمندا دەزانێ و بە پیر هەر داوایەك لەپێناو هاوكاری و برایەتی لە بزوتنەوەی كوردستاندا چووەو دەچێ، بۆ خۆیشی پێشنیار و گەلاڵەی پێشكەش كردووە بۆ یٔەو مەبەستە. لە كاری هاوبەش و سازكردنی ناوەند و قەوارەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە كوردستانیەكان چووەتە پێش.
كاتێك رابردوو و هەڵوێست و سیاسەتەكانی سازمانی خەبات و هەڵسوكەوتەكانی وەك تەشكیلاتێكی مەسیٔول و یٔوسوولی دەگرینە بەرچاو، بەو راستیە دەگەین كە هەڵبژاردەیەكی باشمان هەیە بۆ خەبات كردن و پێش هەموو شتێك دەبێ لە هەر جۆرە رەفتار و خوویەكی خراپی پێشتر خۆمان داماڵین و فەرهەنگ و رەفتاری جوانی پێشمەرگانە و شۆرشگێڕی لە خۆماندا بگونجێنین بۆ یٔەوەی بتوانین زووتر بە پلەی بەرزی خەباتی بوون بگەین.
خەباتیەكان راستگۆ، بێ پێچوپەنا، دڵسۆزی نەتەوە، دەست و داوێن پاك، یٔازا و چاونەترسن و یٔامادەن لەپێناو نەتەوەكەیان بەو پەڕی سەخاوەتەوە یٔەوەی هەیانەو یٔەوەی لەدەستیان دێ بێ دوو دڵی پێشكەشی بكەن و پارێزگاری لە بنەما جوان و یٔینسانی و شۆرشگێڕی و كوردانەكان بكەن.
جوێ لە هەڵوێستە سیاسی و رەفتارە جوان و شۆرشگێڕیەكانی خەباتیەكان، چاونەترسی و لێبڕاوی لە بەربەرەنكانێی رژیمی داگیركەری یٔاخوندی و بەرپەرچدانەوەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكانی سازمانی خەباتی كوردستان وێردی سەر زمان بووەو پاسدار و چڵكاوخۆرانی رژیم لە حەیبەت رۆڵەكانی خەبات كونە مشكیان لێ دەبووە قەیسەری و بە ناو هێنانیان چۆكیان دەشكا و لە شەڕگەدا بە دەست خەباتیەكانەوە دۆش دادەمان. پێشمەرگەكەكانی سازمانی خەبات لە كاتی هێرش بردنە سەر مۆڵگەكانی دژمن وەكوو شێر هەڵمەتیان دەبرد و حەستەمترین مۆڵگەكانی رژیمیان بە چاوتروكانێك دەگرت.
خەباتیەكان لەگەڵ براو هاوزمانی خۆیاندا خاوەن رەحم و بەزەیی و حەواوە و لەگەڵ داگیركەر و دژمن و نەیاردا سەرسەختانە دەوێستنەوە.
بەو باسە كورتە لەسەر سازمانی خەبات، بەو راستیە دەگەین هەر وەك چۆن تەشكیلاتەكەمان لێبڕاوانە تێكۆشانی بۆ گەیشتن بە ماف و یٔازادیەكانی نەتەوەی كورد و كوردستانیان بەبێ جیاوازی فكر و رەگەز و دین و مەزهەب كردوە، یٔێمە خەباتیەكان، یٔەركی گەورەمان پارێزگاری لە رەفتار و هەڵوێستە جوانەكان و درێژەدانە بە بەرنامە نەتەوەیی و دیموكراتیكەكانی سازمانی خەبات و رێگە نەدەین هیچ كۆسب و تەگەرەیەك هەنگاوەكانمان پێ شل بكات و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر و زیاتر پێداگری لەسەر یٔەو یٔەسڵ و بنەما جوانانەی خەباتی بوون بكەینەوە.
لە كۆتایی دا بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 40مین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی یٔێران، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و هەموو یٔەو مرۆڤە كوردپەروەرانە دەكەم كە هەموو خەون و یٔاواتیان رزگاری كورد و وەدیی هاتنی ماف و یٔازادیەكانیەتی.
ڕێکه‌وت: 2020-08-23 20:44:27
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی