
هاونیشتمانیانی هێژا !
کادرو پێشمەرگە و ئەندامانی تێکۆشەری سازمانی خەبات!
لاوان و ئەندامانی ڕێکخڕاوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!
بە بۆنەی ٤۰مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات، گەرمترین پیرۆزبایی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنین.
پیرۆزبایی لە تەواوی کادر و پێشمەرگە و ئەندام ولایەنگر و دۆستانی سازمان دەکەین وهیوا دەخوازین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکگرتویی و جۆش وخرۆشی زیاتری خەبات و سەرکەوتن و داهاتویەکی گەش بۆ تێکڕای هاونیشتمانیانی دڵسۆز و وەزاڵە هاتوو لەدەست زوڵم و زۆری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.
لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ۱۳٥۹، بەپێی دۆخی نا لەباری ئێران و بە تاڵان بردنی بەرهەمی بزوتنەوەی ئازادیخوازی دژ بە ڕژیمی گەندەڵی پەهلەوی لە لایەن خومەینی و دارو دەستەکەی و هێرشی بەرین بۆ سەر کوردستان، پۆلێک لە مامۆستایانی ئاینی و بیرخوازانی ئازادی بە ڕێبەری مامۆستای هەرگیز نەمر مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێک هات و بوو بە سەنگەری خەباتگێڕان و هاوکات چەقڵی چاوی ڕژیمی دژە مرۆڤی خومەینی. سازمانی خەبات دەستی دایە چالاکی و تێکۆشان دژی ئەو ڕژیمە لە پێناو ئازادی کوردستان و لەو ڕێگەیەشدا دەیان لاوی بە ئەمەک گیانی خۆیان پێشکەش بەخاک و نیشتمان کرد و سەدان لاوی دیکە لەو پێناوە دا ژیانی خۆیان داناو سەربەرزانە بوون بە ڕیشەو بناغەی خەبات و تێکۆشان، دژ بە خویێنڕێژترین و بێ بەزەیترین ڕژیمێک کە زۆر بە ئاسانی حوکمی جیهاد لە دژی ئینسانیەت و ئازادی خوازی دەرکرد و ئێستاش بەردەوامە.
ڕوونە بەشداریکردنی بەرچاوی لاوانی کوردستان لە سەنگەرەکانی خەبات بەرجەستەیە و مۆمی ئەم شۆڕشە بوون.
سازمانی خەبات هەر لە سەرەتاوە باوەڕی بە یەکسانی و ڕێزگرتن لە بیرو باوەڕە جیاوازەکان بوو و هیچ جۆرە جیاوازیەکی بیروباوەڕ، نەبۆتە بەربەست لە تێکۆشان، بەڵکوو بێ جیاوازی بیروباوەڕ، هەموو کەس لەو ڕیزەدا خەبات دەکات و خۆی لە پێناو ئامانجە ڕیشەییەکانیدا دەکاتە قوربانی.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بوو بە ڕووناکی دڵی خەڵکی بە شەرەف و کورد پەروەرو نیشتمان دۆستی کوردستان و ماوی ٤۰ ساڵە لەم پێناوە دا خەبات دەکات و تا سەرکەوتنی کۆتایی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێ.
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی چلەمین ساڵوەگەڕی سازمانی خەبات دەکەینەوە کە ڕژیمی ئاخوندی لە بەرزترین ئاستی گەندەڵی و جینایەتی خۆیدایە و هەموو شێوە هەڵسووکەوتێکی دژە مرۆڤانە و قێزەون لەگەڵ خەڵکی ئێران وبەتایبەت کوردستان دەکات.
هەر تاوانێک لە کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران بگرە تا لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان و ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی و پێڕەوکردنی سیاسەتی هەڵخەڵاتاندن بە پاساوی هێرشەکانی ئیسراییل بۆ بنکە ناوکەییەکان و هەروەها ئاگر تێبەردانی دەرمانگا و شوێنە پزیشکیە گشتیەکان،هەوڵی سەرکوت وسەرقاڵ کردنی خەڵکی ناڕازی ئێران و بە گشتی کوردستان داوە.
کوشتن و بریندار کردنی دوکتەرو پەرەستار و خەڵکی مەدەنی، لەو نمونە کارە دژە مرۆڤانانەی ئەو دەسەڵاتەیە کە پێی ماوەتەوە.
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بۆنەی ۲۲ی ڕێبەندان و هەڵبژاردنەکانی مانگی سەرماوەز, دەستی كرد بە شاردنەوەی ئەو ڤایرۆسەو کەرەنتینە نەکردنی شوێنی سەرهەڵدانی کڕۆنا، جینایەتێکی دیکەی مێژوویی کرد. هەروەها ڕژیم هیچ شێوە مانیفێستێک پەیڕەو ناکات و هەوڵ ئەدات ئاماری درۆینە و دوور لە ڕاستی بڵاو بکاتەوە.
دۆخی ئێستای ئێران و قەیرانی ئابوری و نەبوونی پرۆتوکوڵێک لە ژێر یاساکانی جیهانی تەندروستی و قەیرانی دەرمانی بە بیانویی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ خراپ کردنی لە پێش چاوی خەڵک، لە کاتێکدایە کە ڕژیم بە ڕوونی دەرمان و پارە دەنێرێت بۆ میلیشیا توند ئاژۆکان لە ناوچەکەو بۆ بردنە پێشی ئامانجە ترۆریستیەکانی خۆی، نیشاندەری بێ نرخ بوونی خەڵک و ژیانیان لە لای ئەو ڕژیمە گەندەڵە دەگەیەنێت.
دەستەی بەڕێوبەری و ئەندامانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ئەم یادەوە، بەڵێن تازە دەکاتەوە کە هەتا ڕووخان و لەناوبردنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ناسرەوێت و تا سەرکەوتنی یەکجاری و تا دوایین هەناسەی خۆمان سەنگەری خەبات و تێکۆشان چۆڵ ناکەین.
بێگومان ئەرکی لاوان ،بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی کۆمەڵگایەو بەکارهێنانی ئەزموونی لاوانی ڕابردوو یەکێکە لە میکانیزمەکان بۆ درێژەدان بە خەبات و وێستانەوەیە لە بەرانبەر زوڵم و ستەمی ئەو ڕژیمە.
هیوادارین بە زوترین کات لە شارو گوندەکانی خۆمان دا بە ئازادی وڵات ویادەکانمان جێژن بگرین.
بڕۆخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری
۲۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۰
۵ی خەرمانانی ۲۷۲۰
بهشی ( لاوان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

