
بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کاک بابەشێخی حوسەینی
بە بۆنەی پێنجی خەرمانانی ساڵی 1399چلەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پێرۆزبایی بە بەڕێزتان، بەرپرسان، کادر و هەموو پێشمەرگە و هۆگرانی سازمانی خەباتی و هەموو هاوڵاتیانی کوردستان پێشكەش دەكەین و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاک و مەزنی مامۆستا سەیید جەلالی حوسەینی دامەزرێنەر و ڕێبەری مێژوویی و هەڵکەوتوویی سازمانی خەبات، کە بە دامەزراندنی ئەم سازمانە، سەنگەرێکی پتەو بۆ داکۆکی لە مافی خەڵکی چەوساوە و بێبەشی کوردستانی پێک هێنا.
لەڕاستیدا چل ساڵ خۆڕاگری و خەبات لەپێناو ڕووخانی نیزامی دژە ئێرانی و دژە مرۆیی ئاخوندی، کە خەڵکی بێبەشی کوردستان، سەرکوت و ستەمی ئەو دەسەڵاتەیان تا سەر ئێسقان هەست پێ کردووە و دەیکەن، جێگای پیرۆزبایی و دەستخۆشی یە.
بێگومان سنووربەندی لێبڕاوانەو هەمیشەیی، سازمانی خەباتی کوردستان لە بەرانبەر دیکتاتۆریەتی شا و شێخ و بەڕەنگاربونەوەی پیلانەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ملهوڕی ئاخوندی بۆ شێواندنی ئەم سنوور بەندیەی نێوان خەباتی خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان و تێكەڵكردنیان بەنەمانی سنووربەندی نێوان خەڵکی ئازادیخواز و دەسەڵاتدارانی جینایەتكار لە ئێران و پاشماوەکانی حکومەتی شا، بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام بکەونە بەر هێرشی بوختانەکانی ڕژیم و ئەوانەی پشتیوانی وتووێژ و ڕێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندین. بەڵام سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە پێداگری لەسەر ئەم سنوورانە و خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردستانی ئێران وپێوەندی لەگەڵ خەباتی خەڵکی ئێران و هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵق" و شۆرای میللی موقاومەت "وهەروەها پێداگری لەسەر گەڵالەی خودموختاری کوردستانی ئێران، سیاسەتێکی سەرەکی و پێشکەوتن خوازانەی لە کوردستانی ئێران پەیڕەو کردووە و دەکات.
هەروەها سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی ژیرانەی لەگەڵ موقاومەتی سەرانسەری، هەموو پڕوپاگەندەی ڕژیمی لەپێوەندی بەجیاخوازیی پێشمەرگەو شۆڕشگێرانی کوردستانی، كردۆتە بڵقی سەرئاو.
ئەم سیاسەتەی سازمانی خەبات لەکاتێکدا کە قەیرانی ڕووخان هەموو پێکهاتەکانی ڕژیمی گرتوەتەوە و بزوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک لەهەموو شارەکانی ئێران ڕوو لە هەڵکشانە، ڕێنوێن و رێگەکارێکی جێگەی پشت پێ بەستن و دڵنیاییە بۆ خەباتی خەڵکی قارەمانی کوردستانی ئێران.
پێداگری کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لەسەر ئەم خاڵە کە ( جێبەجێ کردنی هەر داواکارێیکی چەواشەکارانە لەژێرناوی وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی دیکتاتۆر تاوان وخەیانەتە بە مێژوویی خەباتی ڕەوای بزوتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان).
هەروەها وتەی بەنرخی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە لێدوانەکانی کە دەڵێ : ( هەرجۆرە وتووێژێیک زیان و خەسارەتێکە بە رێبازی شەهیدان و خەڵکی کوردستان) هیچ کاتێک بە دڵی ئەوکەسانە نابێ کە باوەڕیان بە وتووێژو ڕێکەوتنەو لە ژێر ناوی جۆراوجۆر سازمانی خەباتیان کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان. بەڵام هەروا کە مەسعوودی ڕەجەوی" لە پەیامەکەی پاش كۆبونەوەی سێ ڕۆژەی ئێرانی ئازاد" لە مانگی پوشپەری ڕابردوو و لە دەسپێکی چلەمین ساڵی موقاومەتی شۆڕشگیرانە لەبەرانبەر ڕژیمی دژە مرۆی ئاخوندی وتی: پشتیوانی دەکەین لە ڕوون بوونەوە و قوڵکردنی سنوری نێوان ئازادی و ستەم و موقاومەت و تەواویەتی نیزامی شێخ وشا و کلتوور و ئایدیۆلۆژی ئەوان. ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بزوتنەوەی دیمۆکراتیک و شۆڕشگیرانە تا بنەڕەتی زوڵم و ستەم بەهەموو جۆرێک لە ناو بەرین.
ڕێگە بدەن با شا و شێخ و هەموو بکوژەکانیان، پاسداران، شوێن کەوتوانیان و بەکرێگیراوانیان هەرچەندەی پێیان خۆشە هێرشمان بكەنە سەر و بە هەر جۆرە قسەی نەشیاو و وشەی خراپ و جنێو و توڕەییەکی شێتانە خۆیان .....، ئەو هێرشانە دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە وێڕای هەموو ناو و بوختانێک کەبۆمان دروست دەكەن و یان بۆردمان و شکەنجە وسێدارە و کۆمەڵکوژمان دەكەن، توانیومانە دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی نەتەوەکەمان، هەربەم ڕادەیە توڕە کەین و لە ناوبەرین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پاش چل ساڵ هەورازو نشێوی جۆراوجۆر لە گۆرەپانی شۆرش، پڕەنسیبی خۆی لەپێوەند بەدانانی سنووری جددی لەگەڵ دیکتاتۆرانی شا وشێخ، خۆی وەکوو هێزێکی خەباتکاری کوردی سەلماندووە، بۆیە سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران دڵنیایە لەدۆخێکدا کە دەنگی مەرگ و نەمانی ڕژیمی ئاخوندی بەرز بوەتەوە، سازمانی خەبات بەشێوەێیکی بەربڵاو لە خەبات بۆ ڕووخانی ڕژیمی ویلایەتی فەقێ و گەیشتنی بە ئازادی ئێران و خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران دەور دەگێرێ.
سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران
8ی خەرمانانی 1399
بهشی ( بهیاننامهکان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

