رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٣٠ئاگۆستی ٢٠٢٠ بەشێوەی نۆنلاین، بەبەشداری سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامان و،لایەنگران لەناوخۆ و،دەرەوە ڕێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی ٤٠مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات به‌ڕێوه چوو.
سەرەتای ریورەسمەکە بە ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی سورخه‌لاتی سازمانی خه‌بات دەستی پێ‌کرد و پاشان داوا له به‌ڕێز و تێکۆشه‌ر، سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات کاک باباشێخ حوسه‌ینی کرا په‌یامی خۆی بۆ ئەم یاده‌وه پێشکه‌ش بکا. بەرێزیان لەوتەکانی دا وێرای ئاوڕدانەوە لە مێژووی سازمانی خەبات و هەڵسەنگاندنی دوخی پێکهاتنی ، ئاماژەی بە میژووی چل ساڵ خەبات و تێکۆشانی نەپساوە و سەربەرزانەی سازمانی خەبات دا.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی بڕگه‌ی مه‌ڕاسیمه‌که‌دا کۆڕی هونه‌ری سازمانی خه‌بات به پێشکه‌ش کردنی سرودی ( گوڵمان پێنجی خەرمانانە) درێژه‌یان به به‌رنامه‌کان دا‌و پاشان په‌یامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌دیب خانساریهوه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.
دواتر په‌یامی ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌بات له‌لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو زێنه‌ب حوسه‌ینی ئەندامی کومیتەی ناوەندی وبەرپرسی ریکخراوی ئافرەتانه‌وه پێشکه‌ش کرا. پاشان په‌یامی ڕێکخراوی لاوانی خه‌بات له‌لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو شایسته ئەدامی دەستەی بەرێوەبەری لاوان پێشکه‌ش کرا و دواتر هۆنراوه‌یه‌ک کە له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا موحه‌مه‌د سورێنهوه ئامادە کرابوو،تایبەت بە یادی سازمانی خەبات پێشکه‌ش کرا.
پاشان به کورته فیلمێک پێناسه‌یه‌کی کورت له مێژووی سازمانی خه‌بات خرایە روو. په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن به‌ڕێز پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات کاک که‌ریم فه‌یزیان وه پیشکه‌ش کرا و،دوایش په‌یامی ته‌شکیلاتی ناوخۆ، که له سه‌ر کێوی خۆڕاگری به‌رده‌زه‌ردی بۆکانه‌وه خوێندرابویەوە، پێشکه‌ش کرا. و دواتریش چه‌ند چالاکیه‌کی ئه‌ندامه قاره‌مان و چاونه‌ترسه‌کانی ناوخۆ که به بۆنه‌ی یادی ٤٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی سازمانی خه‌باته‌وه ئامادە کرابوو پێش کەش کرا. سرودێک که‌له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ری سازمانی خه‌باته‌وه ئامادە کرابوو کۆرەکەی زیاتررازاندەوە . دواترین بڕگەی بەرنامەکان به پێشکه‌ش کردنی هۆنراوەی ٥ی خەرمانانی ڕێبه‌ری زانا و پایه‌به‌رزی گه‌له‌که‌مان مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی، که به ناوی په‌ژاره‌وه له گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٧٤ی هۆنیبویهوه پیشکه‌ش بهئامدهبوان کرا.
به‌شی ( چالاکیه‌کان )
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان کات : 2021-04-15


زیندانیەکی سیاسی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2021-03-28
لەماوەی ساڵی 1399، لانیكەم 640کەس لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتەوە گیراون
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2021-03-27
دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01
عه لی به هرامی ١٢ی خاكەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، ئاخوندانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو، شانۆگەریەکیان بەناوی رفراندۆم وەرێخست لە سەر ئەوەی كە گەلانی ئێران دەنگ لە سەر شێوەی دەسەڵات لەو وەڵاتەدا بدەن. بژاردەی ئاخوندان لەو رفراندۆمەدا (جمهوری ئیسلامی، بەڵێ یان نا) بوو . ئەم هەنگاوەی ئاخوندان وێرای نادیموكراتیك بوونی هاوكات لە دارشتنی پرسیارەكە و كاتی ریفراندۆمەكەدا فێڵ بوو لە گەلانی ئێران كرا. ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگی پێدانە هەڵوێستی یەكگرتووانەی سازمانە سیاسیەكان و جەماوەری كوردستان لەمەڕ بایكوتی ئەو بەناو ریفراندۆمە بوو. نادیدە گرتنی ویست و داواكانی خەڵكی كوردستان، نادیموكرات بوونی هەڵبژا زیاتر ...
ڕێکەوتنامەی ڕژێم لەگەڵ چین بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانی هەمەلایەنە
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01




