له‌سه‌رهێل 89
شه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سکرتێری گشتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی

بەڕێز خانەوادەی مامۆستا مەلا قادر چەلەبی

 لەگەڵ سڵاو ڕێز بە بۆنەی  كۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی، دۆستی دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات و دۆستی من، سەرەخۆشیتان پێ‌ ڕادەگەێنم و لە غەم و پەژارەتان خۆم بە شەریك دەزانم. مامۆستا مەلا قادر تێكۆشەرێكی نەتەوەیی و مامۆستاێكی ئایینی بەڕێزو خۆشەویستی خەڵكى ناوچەی سۆران و هەولێرو عەشیرەتی برادۆست و هەروەها جێگەی موتمانەو خۆشەویستی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو. گومانی تێدا نیە كۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی خەسارەتێكی گەورە بوو  بۆ خەڵكی ناوچەی سۆران و بۆ ئێمەش خەسارەت بوو.

خودای گەورە مامۆستا مەلا قادر بە بەهەشتی بەرینی شاد بكاو سەبوری و خۆڕاگری بە خانەوادەو كەس و كارو خزمان و دۆستانمان لە عەشیرەتی برادۆست ببەخشێ‌.

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات

بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌وت: 2020-09-09 19:38:41
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٢١ تەڵاق تۆمار دەکرێت!!

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-15

كوژرانی چەندین میلیشیای سەر بە ڕژیم لە سوریە

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئێران

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

دیمانه

سیاسی