له‌سه‌رهێل 299
شه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کانادا، سكاڵای لەسەر خامنەیی و فەرماندەکانی سپا تۆمار كردووە!

وڵاتی كانادا، سکاڵای لەسەر خامنەیی و فەرماندەکانی سپا، پاش چەند ڕۆژ لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەكە تۆمار كردووة، بەڵام بەرپرسانی دادگای کانادا دەڵێن: بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا پێڕاگەیشتن بەم سکاڵایە دوا كەوتووە. 
یەکێک لەو سکاڵایانە لەژێر ناوی (کردەوەی تیرۆریستی، خستنە خوارەوەی فڕۆکەی غەیری نیزامی) و بە پێی یاسای کانادایی(دادخوازی بۆ قوربانیانی تیرۆریزم)بە شێوەی کۆمەڵ دارێژراوە.
لەکاتێکدا گەڵالەی سکاڵا لەدژی بەرپرسانی دەوڵەتێکی دەرەکی تۆماربکرێ، دەوڵەتی کانادا ئەرکە لەسەری وەکوو نوێنەری دادگا، ئەم بابەتە بە گوێی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە بگەێنێ کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
کانادا، ڕژیمی ئێران وەک پشتیوانی تیرۆریزم دەناسێ و پارێزبەندی سیاسی و دەوڵەتی لەسەر ڕژیمی هەڵوەشاندۆتەوە، هەربەم هۆیەوە بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران دەبێ لەدادگاکانی کانادا، دادگایی بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نەشناڵ پۆست" یەکێک لەبەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی 11ی خەرمانان، لەنامەێیکدا بابەتی ئەم سکاڵایەی بە وەزارەتی دۆخی دەرەوەی ئێران ڕاگەیاندووە.
نەبوونی پێوەندی سیاسی نێوان ئێران و کانادا و داخرانی سەفارەت خانەی دو وڵاتەکە، تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا، و چەندین هۆکاری دیکەش، هۆی درەنگ کەوتنی ئەم ڕاگەێیندراوە بوون.
لەکاتێکدا دەوڵەتی کانادا بەدوای ڕێگاێیکدا بووە بۆ ئەوەی ئەم نامەیە بنێرێ‌ بۆ ڕژیم، پارێزەری ئەو کەسانە لەناوخۆی ڕژیم دەڵێت: پێشتر لەڕێگەی ئیمەیل ئەم سکاڵایە گەیشتۆتە دەستی ئەو کەسانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، کە لەنێوانیاندا چەندین فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران بینراوە.
ڕێکه‌وت: 2020-09-10 21:49:09
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٢١ تەڵاق تۆمار دەکرێت!!

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-15

كوژرانی چەندین میلیشیای سەر بە ڕژیم لە سوریە

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئێران

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2020-09-14

دیمانه

سیاسی