له‌سه‌رهێل 101
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە 33 هەمین ساڵیادی شەهادەتی سەركردەو فەرماندە، شەهید سەید عەبدولكەریم و هەڤاڵانیدا

سیامەند
نەبەزی و نەسرەوتن و تێكۆشان لە پێناو بەختەوەری گەل ونیشتمان و لە یٔاكامدا فیداكردنی گیان، كارێكی یٔاسان نیە، هەر بۆیەشە كاری هەموو كەسێكیش نیە تا بتوانی لە مەیدانی جەنگی سیاسی و جەنگی نیزامی خۆبگرێ‌ و تا سەر بەردەوام بێ‌. شەهیدی سەركردە كاك عەبدولكەریم لە ڕۆڵە دەگمەنەكانی كوردستان بوو كە نە تەنیا لە مەیدانی كاری پێشمەرگانەو فەرماندەییدا نمونە بوو، بەڵكو لە كاری ڕێكخستن و كاری سیاسی سادقانەشدا نمونەو لێهاتوو بوو.یٔەو كەسێكی سادەو كۆمەڵایەتی بوو، ڕێزی لە پیرو منداڵ و هەر تاكێكی هاونیشتمانی و هەواڵان و هاوسەنگەرانی دەگرت. 
یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی یٔەوە بوو كە زۆر بە باشی بیرو بۆچوونی دەوروبەری دەخۆێندەوەو پێش یٔەنجام دانی هەر كارێكـ، بە باشی و بە وردی بیری لێ‌ دەكردەوە.لە كاتی كاریشدا هەوڵی دەدا بە باشترین شێوەو بە سەركەوتویی كارەكەی بەڕێوەی بەرێ‌.ئه‌و كاتانەی كوردستان كەوتە بەرهێرشی دڕندانەی هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژیمی یٔاخوندی،بە داخەوە هەر لەو سەردەمەدا سازمانی خەبات كەوتە بەر هێرشی تەبلیغی و چەكداری ناڕەوای لایەنەكانی كوردستان و هەوڵی لە ناوبردن و نەمانی سازمان دەدرا، یٔەو كات شەهیدی سەركردە یەكێك لە پەرچەمدارو پێشڕەوانی پارێزگاری لە مەوجودیەتی سازمان بوو. لەبەهاری ساڵی ١٣٦٠ یەكێك لە هێزەكانی كوردستان دەوری بنكەی سازمانی خەبات لە قەلای خەبات دەدەن و دەڵێن نابێ‌ پێشمەرگەكانی سازمان و سەید عەبدولكەریم بە تایبەت لە ناو خەڵك هەڵسوڕانیان هەبێ‌، بە داخەوە یٔەو كات یەكێك لە بەرپرسەكانی سازمان بێ‌ گەڕانەوە بۆ بڕیاڕی سەركردایەتی بە داوای یٔەو لایەنە ڕازی دەبێ‌، بەڵام شەهیدی فەرماندە بۆ یٔەوەی بیسەلمێنی كوردستان یٔی هەموانەو كەس مافی سنووردار كردنی چالاكی بۆ هیچ هێزێكی تێكۆشەر نیە، لە گەڵ ژمارەێك لە پێشمەرگەكان بەرەو یٔارمردەو ناوچەی تاژان لە ناوچەی بانە دەڕۆن لە تاژان دەكەونە بەر هێرش، بەڵام بە قارەمانی كەم وێنەی كاك عەبدولكەریم، حوكمی ناڕەوا دەچێتەوە قاپوڕی خۆی و قارەمانانی سازمانی خەبات بە دوریی كردن لە یٔاڵۆزی و ناكۆكی لە مەیدانی ڕەوای شۆڕشی خۆماڵیانەو نەتەوەییدا سالارو ڕەندو مەرد درێژە بە یٔەركەكانیان دەدەن بۆ هەمیشە نەخشە ڕێگای پارێزگاری لە كەرامەت و مەوجودیەتی شۆڕشی پاك و بێگەردو كوردایەتی خۆماڵیانەو سازمانی خەبات گەڵاڵە دەكەن و دادەڕێژن .
لەمەیدانی ڕوبەڕوبونەوەی هێزی داگیركەرەكانی ڕژیمی سەركوتگەری یٔاخوندیدا، قارەمانی و لێهاتویی كاك عەبدولكەریمی سەركردە، لە ناوچەی كامیاران،سنە،سەقز،بۆكان،سەردەشت و بە تایبەت ناوچەی بانە نمونەی نەبەردی و قارەمانی كەم وینەن، كە بۆ هەمیشە لە مێژووی سەروەریەكانی گەلی كورد تۆمار كراون و دەمێننەوە.
شەرەكانی كامیاران، یٔێرانشاو تیلەكۆی ناوچەی سەقز، فەرماندەیی گرتنی بەشێك لە پادگانی بانە لە شەڕی سێ مانگە ،شەڕی ١٠ ی خەزەڵوەرو روبەڕوبونەوەی هێزی دوژمن لە دێ‌ كەوپێچ، بەشداری چالاكانە لە شەڕی گەورەی دارساوێن،فەرماندەیی گرتنی دوو پایگای گەورە لە شارەدێ‌ شۆێ‌ لە بانە،فەرماندەیی شەڕی گەورەی قەبەغڵوی سەقزو لە ناوچوونی هێزی دژمن، فەرماندەیی گرتنی پایگای ماماڵ لە بانە،فەرماندەیی گرتنی پایگای سیچان، فەرماندەیی گرتنی پایگای یاكوباوا، فەرماندەیی و بەشداری چالاكانە لە شەڕی گەورەی مەردەكان لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموكڕات كە بووە هۆی تێك شكان و لە ناوچوونی هێزی دژمن و دەیان قارەمانی و چالاكی و نەبەردی كەم وینە، بەڵگەی دیارن لە لێوەشاوەیی فەرماندە ساكارو بێ‌ دەمارەكەی گەلی كوردو سازمانی خەبات.
بەڵی، شەهید كاك عەبدوڵكەریمی سەركردەو فەرماندەی قارەمانی گەلی كوردو سازمانی خەبات،و ڕێبەرو سەركردەكان و مێژووی پاك و بێگەردو دەیان پێناسەو ناسنامەی سەروەری و پێشڕەوی ڕێبوارانی ڕێگەی یٔازادی و تێكۆشەرانی سازمانی خەبات، لە هەر سەردەمێك و لە هەر كۆڕێكدا و لە هەر تەنگانەێكدا، پێناسەو ناسنامەن و دەبێ‌ ڕێبوارانی ڕێبازی سازمانی خەبات پشت بە دەستكەوتەكان و یٔازایی و لێهاتوییەكانی فەرماندەكان و سەروەریەكان ببەستن و ڕوو سوورانەو چاونەترسانە بەردەوام بن لە سەر ڕێبازی پاك و بێگەردی سازمانی خەبات و درێژە بە چالاكی و و تێكۆشان بدەن.
بە داخەوە لە شەوی٢٠ له‌سه‌ر٢١ ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٦ كۆچی خۆری فەرماندەی لێهاتوی گەلی كورد لە گەڵ ژمارەێك لە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە چەمی زاخە لە ناوچەی سیوەیلی كوردستانی عێراق كەوتنە ناو كەمین و مەیدانی مینی دژمن و بە داخەوە كاك عەیدولكەریم و كاك خەلیل پاشایی و كاك ساڵح رەسوڵی و هاونیشتمانێكی كورد كە وەك شارەزا هاوڕێ‌ مان بوو شەهید بوون و گیانی بەرزیان بەخشی لە پێناو ڕزگاری گەلی كوردو یٔازادی نیشتمان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری یٔاخوندی لە یٔێران.
هەزراران سڵاو لە یادو ناوی سەركردەو فەرماندەی قارەمان شەهید سەیید عەبدولكەریم حوسەینی و شەهید كاك خەلیل پاشایی و شەهید كاك ساڵح ڕەسوڵی و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و یٔازادی كوردستان و شەهیدانی شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری یٔاخوندی لە یٔێران.
ڕێکه‌وت: 2020-09-12 21:30:56
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی