له‌سه‌رهێل 75
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تویتەری وریا غەفوری یاریزانی تۆپی پێی ئێران، داخرا.

خەبات مێدیا: تویتەری وریا غەفوری" بەهۆی ئەوەی بۆ لە سێدارەدانی نەویدی ئەفکاری هەڵوێستی گرتبوو، داخرا.
پەیوەندیەکانی ئەم ماوەی ئیدارەی گشتی وەزارەتی وەرزش و لاوان"و هەروەها وەزارەتی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران، تویتەری کاپیتانی تیمی تۆپی پێی ئیستقلال"یان داخست. 
وریا غەفوری تەنیا یاریزانێکە کە لە دژی سێدارەی نەوید ئەفکاری" هەڵوێستی گرتوە و لە تویتەری خۆی نوسی: (بیر، هزر و ئازادی بە دیل ناگیرێن، نە بە بەندیخانە و نەبە سێدارە، ناخی مرۆڤ داواکاریگەلێکی هەیە، کە هیچ کات ڕاناوەستێ).
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، تویتەری ناوبراو داخرا. بە پێی ڕاپۆرتەکان لەلایەن ئیدارەی گشتی بەشی ئەمنی وەزارەتی وەرزش و دامەزراوەیەکی ئەمنی لە ناوخۆیی ڕژیم هەڕەشەی لێکراوە. وریا غەفوری ئامادەنەبوو ئەو تویتە بسڕێتەوە، هەربەم هۆیە بەگشتی ئەکانتەکەی سڕدرایەوە. 
وریا غەفوری، کە خەڵکی شاری سنەیە، یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانە، کە پێشتر لە لایەن کومیتەی ئەخلاق"ی فدراسیۆنی تۆپی پێ و بەشی ئەمنیەتی وەزارەتی وەرزش لێکۆلینەوەی لێکراوە و تەنانەت بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە لایەن عەلی خامنەیی هەڕەشەی لێکراوە. 
شایانی ئاماژەیە وریا غەفوری لەو کەسایەتیانەیە کە هەمووکات هەڵوێستی پێویستی بووە، لە کوشتنی کۆڵبەران و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات بێدەنگ نەبووە.
ڕێکه‌وت: 2020-09-18 08:46:41
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی