له‌سه‌رهێل 65
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گیرانی چوار كچی كورد لەشاری پاوە

 چوار كچی كوردی خەڵكی گوندی بانەوەڕەی شاری پاوە، لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە گیران.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26ی خەرمانان، هێزە سەركوتگەرەكانی ئیتڵاعاتی ڕژیم لەشاری پاوە، چوار كچ بەناوەكانی ( بەهار ئەحمەدی، نێرگس محەممەدی، ئیلهام موردای و نگین وەیسی) لەدێهاتی "بانەوەڕەی شاری پاوە دەگرن و دوای دەست بەسەر كردنیان، دەیانگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری كرماشان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: كە ئەو چوار كچە خەڵكی دێهاتی " میراولی( میر عبدلی) بەشی باینگانن، و بەتۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حزبە كوردیە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژبەری ڕژیم، گیراون.
ڕێکه‌وت: 2020-09-19 21:00:42
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی