له‌سه‌رهێل 62
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەستگیركردنی گروپێکی قاچاغچی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن.

موعەممەر ئەلئاریانی وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن، باسی لە دەستگیركردنی گروپێكی حوسی قاچاغچی چەك و چۆڵ لە ئێرانەوە بۆ یەمەن، كرد.
ناوبراو لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە: كە گروپێکی سەر بە حوسیەکانی یەمەن کە ئەرکی قاچاغی چەکیان لەئەستۆ بووە گیراون ودانیان بەوەدا ناوە کە دەورەی پەروەردەی نیزامیان لە ئێران تێپەڕاندووە، و لەگەڵ سپای تیرۆریستی پاسداران پێوەندیان هەیە.
ناوبراو لە درێژەی تویتەکانی دا دەڵێت: دەستگیركردنی ئەو کەسانە هۆکارێکی پتەوە بۆ سەلماندنی بوونی دەستێوەردانەكانی ڕژیمی ئێران لە ڕێکخستنی قاچاغی چەک و پشتیوانی لە چەکدارانی حوسی بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجەکانیان لەناوچەکە.
هەروەها دەڵێت: دانپێدانانی ئەم گروپە دەسبەسەرکراوە، ئەوە دەسەلمێنی کە چەکدارانی حوسی کەڵکی نابەجێیان لەڕێکەوتنی سۆئێد وەرگرتووە و لە بەندەری ئەلحەدیدە"، ئەلسەیف" ورأس عیسا" کە وەکوو ڕێگاێیک، قاچاغی چەکی ئێرانیان کردووە و بۆ کردەوە تیرۆریستیەکانی لەیەمەن و هەروەها لەدژی ناوچەی غەیرە نیزامیەکان لە عەرەبستانی سعودی" و نەوتهەڵگرەکان وکەشتیە بازرگانیەکان لە دەریای سوور، بەکاریان هێناوە.
وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن پێداگری کردەوە کە پێویستە گەمارۆی چەک وتەقەمەنی لە دژی ڕژیمی ئێران نوێ بکرێنەوە تا لەکردەوە تیرۆریستیەکانی دەستهەڵگرێ
ڕێکه‌وت: 2020-09-21 10:10:21
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی