له‌سه‌رهێل 69
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە درێژەی ئەرک و پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی ئافرەتانی پێشمەرگە دا

پۆلێک لە ئافرەتانی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 3ی ڕەزبەر، چوونە سەر چیا و گەڕانێکی پێویستیان ئەنجام دا. دواتر خاتوو زێنەب حوسەینی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و لێپرسراوی ڕێکخراوی ئافرەتان، لەسەر ئەرکی ئافرەتان لەم قۆناغەدا و هەروەها خۆ ئامادەکردن بۆ داهاتوو، قسەی بۆ هەواڵانی پێشمەرگ کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی پەرەسەندنی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان کرد و ئەم دیاردەیەی لە جیهان و بە تایەبەت ئێران شیکردەوە. حوسەینی، دۆخی خراپی ئابوری و ستەمی نەتەوەیی بە دوو هۆکار زانی، کە دەبنە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بەگشتی، بەڵام ئافرەتانی لەم پێوەندیەدا بە چەوساوەتر و بێبەشتر باس کرد و گوتی کە لە هەر ڕوداو و زیانێک یان پێشێل کردنێکی سیستماتیک ئافرەتان زیانیان بەردەکەوێت و خەسار دیتوترین چینی کۆمەڵن لە ئێران و بەگشتی جیهاندا.
حوسەینی باسی کێبڕکێ ئابوریەکانی جیهانی کرد و ئەوەی بە هۆکاری زیاتر بۆ بارگرانی ژیانی خەڵک و قورستر بوونی ژیان لە وەڵاتانی دیکتاتۆر و ستەمگەر لێک دایەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەدا کەتا ئابوری، تەنیا لە خزمەت تاقمێکدا بێ و بەکەیفی خۆیان بیبەشنەوە، ژیان سەختتر و پێشێل کردنی ماف زیاتر دەبێت..





 

 
ڕێکه‌وت: 2020-09-28 10:03:18
به‌شی ( ژنان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: لە درێژەی ئەرک و پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی ئافرەتانی پێشمەرگە دا