له‌سه‌رهێل 62
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێگریکردن لەچوونی ڕژیمی ئاخوندی بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021

کۆمیتەی یەهوودیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەمپنێکیان بۆڕێگرکردن لەچوونی ڕژیمی ئێران بۆیاریەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی 2021 پێکهێناوە. ئەو ناوەندە لە نامەیێکدا بۆ تۆماس باخ، بەڕێوەبەری کۆمیتەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک، ڕژیمی ئێرانی بەپێشێلکاری مافی وەرزشوانانی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد. لەو نامەیەدا ئاماژە بە دەست بەسەرکردن، شکەنجە ولەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری، بەردەوامی فشارە سیاسی ومەزهەبیەکان بۆ سەر وەرزشوانان وەک کیمیا عەلیزادە وناچارکردنیان بۆ بەجێهێشتنی وڵات، ڕێگریکردن لەزۆربەی وەرزشەکانی تایبەت بە ئافرەتان وڕێگریکردنیان لە کێبڕکێی وەرزشوانانی ئێرانی لەگەڵ وەرزشوانە ئیسڕاییلیەکان کرد. لەدرێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە کە ڕێگەدان بە ڕژیمی ئێران بۆ بەشداریکردن لەیاریەکانی تۆکیۆ، پێداگری کردنە لەسەر پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی وەرزشوانان لەلایە ئەو وەڵاتەوە، و ڕێگریکردن لە بەشداری ڕژیم، ئەو پەیامە بەهێزە دەگەیەنێت کە وەرزشوانانی ئێرانی دەبێت پشتیوانیان لێ بکرێت و وەرزش دەبێت بەشێوەیەکی ئازادانە بەڕێوەبچێت.
ڕێکه‌وت: 2020-09-29 11:00:52
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی