له‌سه‌رهێل 64
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مستەفا کازمی هەڕەشە لە تاران دەکات!

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە كە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بۆ بەرپرسانی ڕژیم لە تاران ناردووە.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەلایەن كازمیەوە نێردراوەتەوە تاران بەمەبەستی لەنزیكەوە قسەكردن لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆمار و محەممەد حەسەن قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ڕژیم لە تاران. سەرچاوەیەک باسی لەوە كردووە كە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەڕێی فوئاد حوسێنەوە، پەیامێکی هەرەشە ئامێزی بۆ بەرپرسانی ڕژیم لە تاران ناردووە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە سەفەری فوئاد حوسێن وەزیری درەوەی عێراق بۆ تاران کە تیایدا هاتووە:
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی كۆبۆتەوە و نامەیەكی زارەکی مستەفا کازمی، گەیاندۆتە حەسەن ڕۆحانی.
ناوەڕۆكی نامەكە باسی لە گۆڕِانکارییەکانی ناوچەکە و ئەگەرە چاوەڕواننەکراوەکان و ئەگەری ڕوودانی شەڕ كردووە.
هەروەها میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویان کردۆتەوە کە ناردنی فوئاد حوسێن بۆ تاران، بە مەبەستی ناردنی هەڕەشە بووە لە لایەن کازمییەوە بۆ بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی تا دەست وەرنەدەنە نێو عێراقەوە و عێراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێ لەگەڵ ئەمریکا!
ڕێکه‌وت: 2020-09-30 09:22:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی