له‌سه‌رهێل 67
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
برینداربوونی كۆڵبەرێكی خوێندكار لە نەوسود

 كۆڵبەرێكی خوێندكار، بەهۆی تەقەی هێزەكانی ڕژیم لە مەرزی نەوسود بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 9ی ڕەزبەر، هێزەكانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە ڕێگای كۆڵبەری نەوسود، تەقەیان لە پۆلێك كۆڵبەر كردووە و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێكی خوێندكار بەناوی" سوهەیب فرودەسی" بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆڵبەر نیوز، ناوبراو خەڵكی دێهاتی دزاوەری سەر بە شاری پاوەیە، و بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی ناوەندێكی دەرمانی شاری كرماشان كراوە. 
ڕێکه‌وت: 2020-09-30 09:50:22
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی