له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی قەندی شاری مەهاباد و وێستگەی ڕامین لەشاری ئەهواز

ڕۆژی سێشەممە 8ی ڕەزبەر، کرێکارانی کارخانەی قەندی شاری مەهاباد مانیان گرت و لە ئاكامدا کارخانەكە داخرا. 
مانگرتنی ئەو کرێکارانە بە مەبەستی پشتیوانی و ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردنی هاوکارەکانیان وهەروەها وەرنەگرتنی پارەی مانگانەیان، دەستی پێكرد.
لەلاێیکی دیکەوە کرێکارانی كارگەی بەهەڵمكردنی ڕامین لە بەرانبەر كارگەكە و لەسەر جادەی ئەهواز" بۆ مەلاسانی" گردبونەوە و داوای پێڕاگەیشتن بە داخوازیەکانی خۆیان دەکرد. 
شایانی ئاماژەیە کرێکارانی ئەم وێستگەیە ماوەی چەندین مانگە حەقدەستی مانگانەیان وەرنەگرتووە و هەروەها مافی بیمەیان پێ نەدراوە، و وێڕای ئەمانە بڵاوبونەوەی چەند هەواڵ لەسەر دەرکردنی کرێکارانی ئەم وێستگەیە، کرێکارانی دیکەشی نیگەران کردووە. 
كارگەی بەهەڵمكردنی ڕامین" زیاتر لە 40 لەسەدی کارەبای پارێزگای خوزستان دابین دەکات، و نزیک بە دو هەزارکەس لە وێستگەی شاری ئەهواز کاردەکەن.


 


 
ڕێکه‌وت: 2020-09-30 10:46:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی