له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە ئێران تاکەی بەردەوام دەبێت؟!

ئامادەكردن: جەعفەر بەهرامی
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ڕژیمی ئێران "عەبدولناسر هیممەتی" باسی لە هەندێک بابەت کرد کە لە نێوان هەواڵە سیاسیەکان و هەواڵەکانی پەیوەند بە کۆڕۆنادا ون بووە، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ پاراستنی نرخی ئەرز، پێویستە ئەرز بخەنە بازاڕەکانەوە.
ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لەماوەی 15ساڵی ڕابردودا 280ملیار دۆلاریان خستوەتە بازاڕەکانەوە هەتا نرخی ئەرز کۆنتڕۆڵ بکەن، هەربۆیە دەبێ‌ ئەوە لەبیر نەچێتەوە كە گرنگیدان بەم ژمارەیە کاتێک زیاتر دەردەکەوێت کە دەوڵەت بۆدابینکردنی یەک ملیارد یۆرۆ بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،بۆ دەرهێنانی ئەم پارەیە لە سندوقی پەرەپێدانی نەتەوەیی، پێویستی بەڕەزامەندی عەلی خامنەیی بوو، بەڵام هەرئەو بڕە پارەیە بو بەهۆی کێشەو ناکۆکی لە نێوان بەرپرسانی ڕژیمدا.
هەر لەسەر ئەم بابەتە ڕۆژی 5ی ڕەزبەر، هەواڵدەری تەسنیمی سەر بە سپای پاسداران لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە پوڵی سعودی، نرخی ئەرز لەچاو ڕۆژانی پێشوو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و دوابەدوای ئەوە یەکەمجار دۆلار چوە نێو کاناڵی 28هەزارتمەن و لەدوای ئەوە سنووری 29هەزار تمەنی تێپەڕاند، بەگشتی دۆلار و ئەرز لەسیستەمی ئابوری دونیای ئەوڕۆدا کەرەستەیە و دەبێ بۆ هەرزان بوونی ئەمە هەناردە زیادبکرێ یان هاوردە کەم ببێتەوە، بەڵام داهاتی ئەرزی ئێران کە بە قسەی عەبدولناسر هیممەتی هەر ئەو ساختارەیە کە ماوەی 15ساڵە کاری پێکراوە، بەڵام داهاتی ئەرزی ئێران کە پایەکانی بە هەناردەی نەوت دروست کرابوو، دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و کێشەکانی نێوان بەرپرسانی ڕژیم لەسەر یەک ملیارد یۆرۆ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە. 
هەر لە سەر ئەم بابەتە ڕۆژی 4ی ڕەزبەر، هەواڵدەریەکان بە زانیاری وەرگرتن لە هەواڵدەری ڕۆیتێرز، باسیان لەوە کرد کە هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی دێسامبر، بەرزبوونەوەیێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە کە ڕێژەی هەناردە لەڕۆژێکدا گەیشتووەتە 1.5ملوێن بۆشکە نەوت. 
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەگەر ڕێژەی نەوتی ئێران بەم شێوەیە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بۆچی بەرپرسانی ڕژیم هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.


 


 
ڕێکه‌وت: 2020-10-04 20:38:16
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی