له‌سه‌رهێل 65
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید ڕەحمانی کەریم پور...

کورستان قەڵایەکی لە گیران نەهاتووە و هەتا تێکۆشەرانی ڕێگەی کوردایەتی و ماف خوازانی نەتەوەکەمان مابن ئەم قەڵایە هەر بە بەرزی دەمێنێ و دژمنانیش ڕسواتر دەبن. بۆ پاراستنی نەتەوە و نیشتمان کە پێویستە گیان بازی بکرێت، هەزاران ڕۆڵەی ئەم ئاو و خاکە خۆیان کردۆتە قوربانی و لە پێناو پاراستنی کودستان، سنگیان کردۆتە قەڵغان. جا تا کورد لە کوردستانی ئێران بە مافە ڕەواکانی نەگات و دژمنان چۆک بۆ خواستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان دانەدەن شۆڕش و خەبات و قوربانیدان لەسەر دەستی خەباتکارانی ڕێبازی سازمانی خەبات بەردەوامە و کوردستان هەر بەگۆڕستانی هێزە سەرکوت گەرەکانی دژمن دەمێنێتەوە. ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان هەدا نادەن تا ڕزگاری گەل و نیشتمان و فیداکاران و گیان بازان پێیان نەنگە کەببینن دژمنان لە وەڵاتیان تەراتێنیانە و ئەوانیش بێهەڵوێست، چاو لەو بارەی بکەن ،هەر بۆیە بڕیاری یا سەر دانان یان سەرکەوتن دەدەن و لەو پێناوەدا زۆرێکیان شەهید دەبن و بەرگی جوامێری و شەهادەت دەپۆشن. گەلی کورد بە تایەبەت ئەوانە کە کۆڵیان بە ڕزگاری کوردستانەوە هەڵگرتوە و ئامادەی فیداکارین لەو ڕێگەدا، دەزانن خەباتی کوردستان پێویستی بە لێبڕان هەیە، پێویستی بە فیداکاری و خۆ بەختکردن هەیە، دەزانن کە دەبێ بە شەهامەتی خۆیان و بە نواندنی ئەو پەڕی فیداکاری و گیان لەسەر دەستی بە گەل ڕاگەێنن، کە خەباتی گەلی کورد خەباتێکی بەردەوامە. خەباتێکی ڕیشەدار و بە تەوژمە دژ بە داگیرکەر. دەبێ فیداکاری خۆیان بە گەل و بە تایەبەت لاوەکان ڕایگەێنن، ڕێگەیەک کە ئەوان گرتویانە، ئەوەیە کە سەر دانەواندن نیە، دەبێ دژمن بێننە سەر لەشی بێ گیانیان نەک بۆ پاراستنی گیان سەری تەسلیم دانەوێنن، هەروا بە شەهامەت و فیداکاری خۆیان باوەڕی بێ پەڵەو پتەو و قایمی خۆیان بە ڕێبازی خەبات و شۆڕش بنوێنن. بگەێنن کە ڕێگەکەیان و خاکەکەیان بە گیان دەپارێزن و لە هیچ تەنگانەیەک دا، سەر بۆ دژمنان و نۆکەرانیان دانانەوێنن. بەڵێ ڕۆڵە بە شەرەفەکانی کوردستان، پێشمەرگە خاوەن باوەڕەکانی ئەو خاک و نیشتمانە ئاوایان دێڕی خەبات و شۆڕش کێشاوە.
ڕێبوارانی ڕێگای ئەوانیش ئاوا دەچنە مەیدانی خەباتەوە. بۆ وێنە، وێنەیەک لە دەیان هەزار و سەدان هەزار ڕۆڵەی فیداکار و سەربەرزی کوردستان، کە خەڵاتی شەهادەتیان کردە بەر و بەڕوی خەڵتانی خوێنەوە بە ڕووسوری چونە بەر بارەگای خودای دادگەر.
شەهید ڕەحمان کەریمپوور کوڕی کوێخا کەریمی کوڕی خاڵە مستەفای ئەنجێنەی توە ڕەش لە کێوی ( بڵوو) لە ناوچەی بانە لە ساڵی ١٣٤٥ دا چاوی بە کوردستانی خۆشەویست هەڵێنا.
لەبەر بێ دەرەتانی باوکی و بێ مەدرەسەیی لە دێیەکەیاندا بۆی نەکرا، بخوێنێ، دوای پێگەیشتن، یارمەتی باوکی دا لە کاری کشتوکاڵ دا تا ساڵی ١٣٦١ پێوەندی گرت لەگەڵ کادری سیاسی سازمانی خەبات لە ناوچەداو لە پایزی ئەو ساڵەدا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتی سازمانەوە.
شەهید ڕەحمان دوای ڕاهاتن و بار هاتن و فێربوونی خوێندن و نوسین، چوە بەشی هێزی شەهید سەید خەلیلەوە و بەو پەڕی لێهاتوی و دەست هەڵێنیەوە، ئەرکی پێشمەرگایەتی بەجێهێنا و لە زۆربەی جەنگەکانی ناوچەی بانەدا بەشداری کرد، تا لە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٣٦٥ دا لە کاتێکدا کە لە مەئموریەتێکدا بوون، لە خوار دێی بڵەسەنەوە خۆی و پێنج کەس لە هەڤاڵانی کەوتنە گەمارۆی جاش و پاسدارەوە و دوو لە هەڤاڵانی خۆیان دەرباز کرد، بەڵام شەهید ڕەحمان و سێ کەس لەهەڤاڵانی لە بەرامبەر دژمن دا ڕاوەستان. شەهید ڕەحمان لە سێ ڕفیقەکەی تاقکەوتەوە لە کاتێکدا دوو کەس لە هەڤاڵانی شەهید کران، شەهید ڕەحمان تا دواین فیشەکی شەڕی کرد کە جاش و پاسدار، زانیان فیشەکی پێ نەماوە لێی نزیک بونەوە و داوای تەسلیم بونیان لێکرد، نارنجۆکێکی لە دەست دابوو هەڵیهێنا و ڕوی تێکردن و وتی من و تەسلیم بون؟
دوای ئەوەی کە بێسیم و سەعاتەکەی شکاند و نامەو کاغەز و دراوێکی کە پێی بوو دڕاندیو لەت و پەتی کردن، نارنجۆکی کێشا لە سینگی داو بەرۆکی سینەی لەبەر دژمن هەڵتەکاند و گیانی پێشکەش بە نیشتمان کرد و تەرمی پیرۆزی لە دێی بڵەسەن لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

هەزار سڵاو لە گیانی پڕ لە باوەی شەهید ڕەحمان و هەڤاڵانی
ڕێکه‌وت: 2020-10-11 07:48:36
به‌شی ( شه‌هیدان )





دیمانه

سیاسی