له‌سه‌رهێل 65
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاووڵاتیەکی شاری سنە بەتەقەی هێزەکانی رژیم شەهید کرا

 ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 17ی ڕەزبەر، هاووڵاتیەکی کوردی دانیشتوی شاری تاران، بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی پێکرا و شەهید کرا. 
ناوبراو لە بەشداری لە کۆبونەوەێکی دژ بە ڕژیم وخۆپیشاندان کە درووشمی دژی دیکتاتۆری ئاخوندی بەرزکرایەوە، هێزەکانی رژیم تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەداخەوە کەژوان ئەڵماسی کوڕی ئیقباڵ شەهید کرا.
جێگەی باسە کەژوانی خوالێی خۆشبێت برازای کاک کەماڵ ئەڵماسی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ڕێکخستنی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە. 
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی بە کاک کەماڵ و باقی ناسیاو و خزمان دەڵێین و هیوای سێبووریان بۆ دەخوازین، هاوکات ئەو کردەوە دڕندانە و جینایەتکارانەی ڕژیمی ئاخوندی بەتوندی مەحکووم دەکەین.
ڕێکه‌وت: 2020-10-11 09:41:45
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی