له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان و مێژووی خوێناوی ئەو هەرێمە

لەڕۆژانی سەرەتای پاییز دا، له‌ ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی کۆچی خۆری به‌رامبه‌ر به‌ ٢٧ی سپتامبری٢٠٢٠ی زایینییەوە، شه‌ڕێکی خوێناوی له‌ نێوان وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان پاش ئاگربەسی ساڵ ١٩٩٤دەستی پێکردەوە تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە. هه‌ردوو وڵات یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌ به‌زاندنی سنوور و سه‌روه‌ری خاکی ووڵاتیان. وەزارەتی بەرگیری ئەرمەنستان دەستێوەردانی هێزەکانی ئازەری وەکوو هۆکاری ئەم شەڕە لێکدایەوە وڕایگەیاند کە ٣کەس لە هێزی ئەم وڵاتە لەم شەڕەدا کوژراون وهەروها یەک کەس لە هێزی کۆماری ئازەربایجان کوژراوە
هەر بەگوێرەی هەواڵەكە، بەرپرسانی ئازەربایجان رایانگەیاندووە لەم مانگەدا ٣٥ جار سنوورەكانیان لەلایەن ئەرمەنەكانەوە بەزێنراوەو هەرجارەش ڕێككەوتن كراوە بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییە، بەڵام دواتر ڕێككەوتنەكە پێشێلكراوەتەوە. بەڵام ئەم شەڕە بە کوژرانی ١٥کەسی دیکە لە،هێزەکانی هەردوولایەن زیاترته‌شه‌نه‌ی سه‌ند ولە ڕۆژانی دواتر لانیکەم ٢٣ خەڵکی سڤیل لەم ناوچەیەدا کوژران و زیاتر لە ١٠٠کەس برینداربون. کە دواتر ئەم ڕێژەیە زۆرتر بوە.شەڕی نێوان دوو وڵاتی ئازەبایجان و ئەرمەنستان گەیشتە نێو شارەکان و شوێنە مەدەنییەکان ئێستا دەکرینە ئامانج.
مێژووی شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستان. ناگۆرنۆ کاراباخ
مێژووی خوێناوی ئەو هەرێمەی دوو وڵات جەنگی بۆ دەکەن‌.هەرێمی کاراباخ شاخاویی و پڕ لە دارستانە، لەنێو سنورە جوگرافییەکەی ئازەربایجاندای و له‌ ٨٠٪ی دانیشتوانەکەی بە رەگەز ئەرمەنین. لەگەڵ ئەوەی کاراباخ لەنێو سنورەکانی ئازەربایجاندایە بەڵام خاوەن دەسەڵاتی خۆیانن و خۆبەڕێوەبەرییان هەیە. ئەم هەرێمە لە ساڵی ١٩٩٤وە، لەلایەن ئەرمەنستانەوە پشتیوانی دارایی و سەربازیی دەکرێت. ئەم دوو وڵاتە ماوەی چەندین ساڵه‌ لەسەر ئەم ناوچەیە ناکۆکیان هەیە. له‌و شه‌ڕه‌دا تاکو ئێستا زیاتر لە سی وپێنج هەزار هێزی نیزامی هەردوو لا کوژران و زیاتر لە ٨٠٠هەزارکەس لەم ناوچەیە ناچارکراون که‌ ئه‌م ناوچه‌ به‌جێ بێڵن. ئاشتی وسەقامگیری درێژماوە قەت لەم ناوچەیە نەبوە و هەمووکات لەنێوانیان شەڕو ناکۆکی هەبوە.
کاریگەری شەڕی قەرەباغ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
بەهۆی دەستێوەدانی وڵاتیانی ئەمریکا، فەڕەنسا،ئیسرائیل و ئێران و ڕوسیا، کێشەی قەرەباغ بۆتە،بابەتێکی نێودەوڵەتی. تەنانەت چەند موشەک لەنزیکی سنووری نێوان ئێران و ئەرمەنستان وئازەربایجان هاوێژراوە و تورکیا بۆ پشتیوانی لەئازەربایجان کە بە برای خۆیان بانگیان دەکا پێوەندیە دیپلۆماتیەکانی لەگەڵ ئەرمەنستان بچڕاندوە .هەروەها ئیسرائیل چەندین فڕۆکەی بارهەڵگری چەک وتەقەمەنی ناردوە بۆ ئازەربایجان.
گرنگی ناوچەی قەرەباغ.
قەرەباغ لە پێشوودا بۆخۆی ناوچەێیکی خۆدموختاربو و ئەنجومەنی باڵای قەرەباغ لە ٢٤ی دیسەمبەری ١٩٤٤ڕۆبێرت کۆچاریان وەک یەکەم سەرۆک کۆماری ئەم هەرێمە هەڵبژارد. بۆماوەی دووساڵیش هەڵبژاردنی پارلمانی بەڕێوەچوو. کۆماری ئازربایجان دژایەتی کوردەکانی دەکا و لووتکەی ئەم دژایەتی کردنە لە گەڵ کوردەکان تێکدان و ڕوخاندنی کۆماری “لاچین” پێتەختی کوردستانی سوور لە ساڵی ١٩٢٧ی لێکه‌وته‌وه‌.
پێوەندی ئەرمەنستان وگەلی کوردباشتر لە ئازەربایجان نەبوە و ئەرمەنستان هەوڵی بۆ لەناوبردنی زمان و کلتوری کوردانی ئەم ناوچەیە داوه‌ وزۆربەی کوردانی ئەم ناوچەیە ڕویان لە ڕوسیاکردوە. مێژووی کورد دەگاتە سەردەمی کاشیەکان وزیاتر لە٧٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەوێ ژیاون. بەهۆی کۆچی زۆرەملی وسیاسەتی دژەکوردی ئەم وڵاتانە زۆربەی کلتورە کوردیەکان لەم ناوچەیە خەریکی لەناوچوونە. لە شەڕێکی دیکەدا لەسەر ناوچەی قەرەباغ، ئازەربایجان وئەرمەنستان کە هەست بە مەترسی دەکەن، بەڵێنیان بەکوردەکان داوە کە،جارێکی دیکە وڵاتەکەیان بەفەرمی بناسێنێ و کوردستانی سوور، کەپێشتر بە بڕیاری لەنین و بە پایتەختی شاری لاچین، ناسراوبو، دابمەزرێنەوە. دواتر چەندین جارهەوڵدرا تا کوردستان سوور دابمەزرێ بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی تورکیە جێبەجێ نەبوو.
ئێستا لە کۆتایین هەواڵدا، ڕوسیە باس لە ئاگر بەس لەنێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان دەکات. پاش دەساعەت وتووێژ و کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس ئەم دووڵاتە ناچار بە ئاگربەس بوون. بڕیار وابوو ئەم ئاگربەسە بۆ کردەوە مرۆڤدۆستانەکان وەکوو ئاڵۆگۆڕی دیلکراوان و تەرمەکان، لەساعەتی دوانزەی نیوەڕۆی، شەممە ١٠ی ئۆکەتەبر جێبەجێ بکرێ و بە نێوانبژیوی ڕوسیە و فەڕانسە و ئەمریکا، وتووێژی نوێی دەسپێکاتەوە. بەڵام بە پێی ڕاپۆرتە فەرمیەکان، کاژمێرێ پێش وپاشی کاتی ئاگربەس، شەڕوپێکدادان نێوان هێزە نیزامیەکانی ئازەربایجان و،ئەرمەنستان بەردەوام بوە.
















































ڕێکه‌وت: 2020-10-12 10:18:00
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی