له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
برینداربوونی دوو كۆڵبەر لەسنورەكانی كوردستان

 لەماوەی ئەم دو ڕۆژەدا لەسنورەكانی كوردستان، دوو كۆڵبەر بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 22ی ڕەزبەر، هێزەکانی هەنگی سنووری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی "محەممەد" بریندار بوو.
لەلایەكی ترەوە دوێنێ‌ دوشەممە، کۆڵبەرێكی تر بە تەقەی هێزەکانی سنوور پارێزی ئێران، لە نەوسوود بریندار بوون.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری مافی مرۆڤی کوردستان, ڕۆژی دوشەممە ڕێكەوتی ۲۱ی ڕەزبەر, پۆلێك کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەكانی سنورپارێزی ڕژیمەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە، و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "وەزیر وەیسی" بریندار دەبێ‌. ئەو کۆلبەرە خەڵکی گوندی جوجاری سەلاسی باوەجانییە.
ڕێکه‌وت: 2020-10-13 20:29:10
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی