له‌سه‌رهێل 66
سێ‌شه‌مه 29 ره‌زبه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ، ئابوری ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ پێنج لەسەد چكۆلەتر دەبێتەوە!

 سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ لە نوێترین ڕاپۆرتی دا نوسیویەتی: لە ساڵی ٢٠٢٠ئابوری ئێران پێنج لە سەد چکۆلەتر دەبێت و نرخی بێکاری دەگاتە ١٢/٢لە سەد، لەو ڕاپۆرتە دا نرخی بێکاری لە ساڵی ٢٠٢١ لە ئێران ١٢/٤لەسەد و گەشەی ئابوری ٣/٢ لە سەد پێشبینی کراوە..
ئەو سندوقە لە بارەی دۆخی ئابوری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠ وتی، ئابوری جیهانی ٤/٤ لە سەد دابەزیوە کە کەمترە لەو ڕادەیەی كە پێشبینی کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ، ڕەوتی گەشەسەندنی وڵاتانی زلهێزی ئابوری جیهان و چین بۆتە هۆی ئەوەی ئەم ڕێکخراوە جارێکی دیکە دۆخی ئابوری بەراورد بکات. ئەو سندوقە لە هەمانکاتدا ئاماژەی بە ئەگەری بەردەوام بوونی گەڵاڵەی بۆشایی کۆمەڵایەتی لە ساڵی داهاتوو کرد و پێشبینی کرد كە نرخی گەشەسەندنی ئابوری لە ساڵی ٢٠٢١ دەگاتە ٥/٢لە سەد، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕاپۆرتی پێشوویی ئەم ڕێکخراوە نرخی گەشەسەندنی ئابوری ٥/٤لە سەد پێشبینی کرابوو.
ڕێکه‌وت: 2020-10-14 20:25:32
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی