له‌سه‌رهێل 84
دووشه‌مه‌‌ 4 گه‌لاوێژ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئامریکا: ئەگەر عێراق هاوکاری ڕژیمی ئاخوندی بکات، سزای بەسەردا دەسەپێنین!

دەزگای ستراتفۆردی ئامریكایی بڵاوی کردەوە: ئەگەری هەیە ئامریكا سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت ئەگەر بانكی ناوەندی عێراق پارە بلۆككراوەكانی تاران بداتەوە.
بەپێی ڕێكکەوتنی نێوان عێراق و ئێران، ڕژیم دەتوانێ كاڵا و دەرمان لە عێراق بكڕێت، ئەویش بەو قەرزەی لەسەر عێراقە، قەرزەکە پارەی هەناردەی وزەی ئێرانە و بەهۆی سزاكانی ئامریكا بلۆك كراوە.
ئاوا تودەی: ئامریكا هەوڵی ڕێگەگرتن لە جێبەجێكردنی ڕێكکەوتنەكە دەدات، ئەویش لەڕێگەی سزا بەسەر عێراقدا!
کۆی گشتی ئەو پارەیەی ئێران کە لەسەر عێراقە، بە گریمانەیی دەگاتە چەند ملیار دۆلارێك.
ڕێکه‌وت: 2020-10-14 20:54:03
به‌شی ( هه‌والی جیهان )





دیمانه

سیاسی