له‌سه‌رهێل 82
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

یادی شەهیدی قارەمان شەهید هەمزە ڕەسوڵی ناسراو بە (شاخەوان)
سیامەند
لە ساڵی 1352 كۆچی خۆری لە بنەماڵەی كاك حوسەین ی جوتێر و رَەنج كێشی گوندی بناویلەی گەورە لە ناوچەی دەشتی كەڵوێ‌، سەر بە شارۆچكەی رەبەت، منداڵێكی چاوگەش لە دامێنی دایكێكی دڵسۆز لە دایك بوو. كاك حوسەین ناوی منداڵە جگەر گۆشەكەی نا هەمزە. كاك حوسەین دڵخۆش بوو بەوەی كە خوا كوڕێكی پێداوە تا لە دوای گەورە بوونی،هەم وەك هەمزە پاڵەوانی داستانەكان ئازاو نەبەز بێ‌ و هەروەها كە گەورە بوو یارمەتی دەری بێ‌ بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان و هەروەها بتوانی خزمەتی گەل و نیشتمان بكا. ساڵەكان تێ‌ پەڕین و كاك حوسەین ماڵی بردە ناو شاری سەردەشت و هەمزەی خۆێن شیرین و ڕەزا سووكی ناردە بەر خۆێندن. لەو كاتەی هەمزە لە مەدرەسە دەیخۆێند، بە باشی هەستی بە ستەملێكراوی گەلی كوردو جینایەتی بەكرێگیراوانی حكومەت و بە تایبەت بەكرێگیراوانی بە ناو (امور تربیتی)لە مەدرەسەو ناوەندەكانی خۆێندن كرد. ستەمی دەسەلاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی و پێشێلكاری مافە سەرتاییەكانی هاونیشتمانیانی كوردستان لە ئاكامدا بووە هۆی ئەوە،كە كاك هەمزە مەدرەسە بە جێ‌ بێڵێ‌ و درێژەی بە خۆێندن نەداو لە دوای تەواو كردنی چەند ساڵی دواناوەندی(ڕاهنمایی)، لە ساڵی 1370 هاتە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و دوای تەواو كردنی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگەیی، چەكی شەرەف و كوردایەتی لە شان كرد.
شەهید شاخەوان لە ماوەی دووساڵ پێشمەرگایەتیدا دڵسۆزانە كارەكانی بە جێ‌ دەگەیاندو لە هیچ ئەركێكی سازمانی خۆی نەدەبوارد، پێشمەرگەێكی قسەخۆش و ڕوو خۆش و دەم بە پێكەنین بوو.
لە مەیدانی نەربەردو جەنگدا سڵی لە بەكرێگراوان و پاسدارە خۆفرۆشەكان نەدەكردەوە لە شەڕو روبەرووبونەی پێشمەرگەكانی هێزی پێشمەرگەی سازمان لە هاوین و پاییزی ساڵەكانی 1371 و 1372 كۆچی خۆری كە جەنگ و روبەڕووبونەوەی حەماسی و بەرچاوی، شەڕی گەنمان، شەڕی نژۆَ، شەڕی دەشتی كەڵوێ‌ و شەڕی گەورەی هەڵۆ پەڕشە یەكێك لە پێشمەرگە نەبەزو هەرە بەجەرگەكان بوو، وە دەوری سەرەكی لە تێك شكانی ئابڵوقەی پێشمەرگەكان، لە گەنمان و هەڵۆ و پەڕشە هەبوو.
بە داخەوە لە شەڕی پێشمەرگەكانی سازمان لە بەرانبەر بەكرێگیراوانی ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی لە ڕەزبەری ساڵی 1372 كۆچی خۆری كە لە گوندی دارێنەی سەروو لە ناوچەی بانە ڕوویدا، لە گەڵ پێشمەرگەی قارەمانی دیكەی سازمانی خەبات شەهید غەفور تاژاندەرە شەهید بوون و خۆێنیان تێكەڵ بە شەهیدانی كاروانی سەروەری و سەربەرزی گەل و شۆرشِی ڕەوای دژ بە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بوو. 
سڵاو لە رۆحی بەرزی شەهیدكاك هەمزە ڕەسوڵی و شەهید كاك غەفور تاژاندەرە و هەموو شەهیدانی سەربەرزی رێگەی كوردایەتی و ئازادیخوزای لە ڕیزەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
7ی ڕەشەممەی 1398 كۆچی خۆری نووسراوە
ڕێکه‌وت: 2020-10-18 20:26:04
به‌شی ( شه‌هیدان )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی