له‌سه‌رهێل 56
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وەزیری بەرگری ئەمریکا: وڵاتانی ناوچەکە بۆیان دەركەوتووە کە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە!

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی: وڵاتانی ناوچەکە زانیویانە کە گەورەترین هەڕەشە لە دژی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێرانە.  ئیسپەر، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 29ی ڕەزبەر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاتلانتیک وتی: ئێمە بەو ڕاستیە گەیشتوین کە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن کە گەورەترین نیگەرانی ئێمە و ئەوان کردەوە ئاژاوەگێریەکانی ڕژیمی ئێرانە لەماوەی ئەم چوار دەیەیەدا کە لە ئەفریقاوە تا ئەفغانستان پەرەی سەندووە، ئێمە هەڕەشەی هاوبەش دەناسین و پێکەوە لەدژی دەوێستینەوە. 

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە چین و ڕوسیە گەورەترین نەیاری ئەمریکان لە بواری نێونەتەوەیی دا، وتی: لە هەمانکاتدا هەڕەشەی وڵاتانی یاخی وەکوو رژیمی ئێران و کورەی باکوور، بەردەوامە و لە ساڵانی داهاتوو دا ڕێکخراوە توندڕەوەکان درێژە بە کردەوە توندڕەوەكانیان ئەدەن.

 

 
ڕێکه‌وت: 2020-10-21 20:53:26
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی