له‌سه‌رهێل 61
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شیركەتی ئامریکایی "برکشایەر" بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، سزا درا!

 وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند: شیركەتی برکشایەر هاتاوی، کە سەر بە میلیاردەری ئامریکایی وارن بافە، رێکەوتووە كە یەکێک لە بەشەکانی لە توركیە بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران،بڕی چوار ملیۆن و ١٤٠هەزار دۆلار بداتە وڵاتە یەكگرتووەكان.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شیركەتی ئیسکاری تورکیە لە مەودای نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢تا ٢٠١٦، وێڕای ئەوەی دەیزانی بەرهەمەکانی دیسان دەگاتە دەستی رژیمی ئێران، بەڵام ١٤٤باری ئامرازی بڕین و پێداویستی تایبەت بەو بەشە بە دوو دابەشكەر لە تورکیە فرۆشتووە. 
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا وتی: شیركەتی ئیسکاری تورکیە سەرەڕای هۆشیاریەکانی پێشوو، دانوستانی خۆی لەگەڵ ئێران لە برکشایەر شاردۆتەوە. 
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شیركەتی برکشایەر پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ لەپێوەند بەو كردەوەیەی ئیسکار ئاگادار کرایەوە، بابەتەکەی بەشێوەی خۆبەخش بە وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕاگەیاند. 
هەروەها ئەم شیركەتە کارمەندە خەتابارەكانی دەردەکات و ڕەوتی پەیڕەوی کردن لە یاساکان بۆ بەشە دەرەکیەکانی خۆی، پێداچونەوەی بۆ دەکات.
ڕێکه‌وت: 2020-10-21 21:28:34
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی