له‌سه‌رهێل 58
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مۆرگان ئۆرتگاس: هیچكات ناگەرێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی ئێران!

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچكات ناگەرێتەوە بۆ ڕێكەوتنی ناوكەیی ڕژیم" بەرجام" و پێداگری کردەوە کە ئامریکا خوازیاری وتووێژە بۆ ڕێکەوتنێکی نوێتر و باشتر. 
مۆرگان ئۆرتگاس، ووتوبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕادیۆ فاکس نیوز وتی: ڕێکەوتنی ناوکەیی پێشوو لەگەڵ ئێران ڕێگەی بەم وڵاتە ئەدا کە دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات بەڵام کەمێک درەنگتر. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد كە ئەم رێکەوتنە تەنیا کاتی دەسپێڕاگەیشتنی ڕژیمی بە چەکی ناوکەیی دوورو درێژتر كردووە و ئەو ئەرکەش دەکەوتە ئەستۆی دەوڵەتەکانی داهاتوو. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەئاماژە بەوەی کە بەرجام ملیارها دۆلاری خستۆتە دەستی ڕژیمی ئێران، هەروەها وتی: گەورەترین کێشەی ڕێکەوتنی ناوکەیی، شێوازی خەرج کردنی ئەو پارەیەیە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە. هەروەها وتی، ئەگەر ئەم پارەیە بۆ تێچوی درووست کردنی خوێندنگا و ڕێگە وبان و پێکهێنانی شوێنی دەرمان،بەکار بهێنرابایە، کێشە نەبوو، بەڵام ئەوان پارەکە بۆ گرووپە تیرۆریستیەکان بەکار دێنن، ئەو گرووپانە کە هێرش دەكەن سەر عەرەبستانی سعوودی و قازانجەکانی ئێمە، ئێمە بە گەورەترین پشتیوانی ترۆریسم پارەمان داوە تا ترۆریزمی زیاتر پەروەردە و دابین بكات.
ڕێکه‌وت: 2020-10-22 08:39:36
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی