له‌سه‌رهێل 64
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەمریكا و ڕوانگەی دروست

سیامەند
لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئەمریكا بەرێوە دەچێ‌، كە تیایدا چەندین كەس خۆیان بۆ وەرگرتنی سەرۆك كۆماری ئەو ووڵاتە پاڵاوتووە، بەڵام لە كۆی پاڵێوراوان، دۆناڵد ترامپ كاندیدی حیزبی كۆماریخوازەكان و جۆی بایدن پاڵێوراوی حیزبی دیموكڕات دیارترین و بەرچاوترین پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری ئەمریكا.
ئاشكرایە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئەمریكاو ئاكامی هەڵبژاردنەكان، نە تەنیا كاریگەری لە سەر ئەمریكا هەیە، بەڵكو كاریگەری بە سەر كۆی پڕۆسەی سیاسی،ئابوری و سەربازی لە جیهان بە تێكڕا دا هەیە، چونكە ئەمریكا گەورەترین ووڵاتی خاوەن هێزی ئابووری و سەربازیەو لە زۆربەی كێشە جیهانیەكاندا چ بە لایەنی ئەرێنی و چ بە پێچەوانەوە دەوری بەرچاوی هەیە. 
بەو تایبەتمەندیە ناوخۆیی ئەمریكا و كاریگەری بە سەر ئابوری و هەلومەرجی سیاسی جیهان، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئەمریكا،دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەر لایەنێكی سیاسی و هەر تاكێكی كۆمەڵگا،بە گرینگیەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەمریكا بكاو ڕاو بۆچونی لە سەر پڕۆسەكەو ئاكامەكەی دەربڕێ‌. سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وەك تەشكیلاتی نەتەوەیی و نیشتمانی خاوەن پێگەیە لە جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان، پێی‌ وایە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەمریكا كارێكی ناوخۆیی ئەو ووڵاتەیەو، لەگەڵ ئەو ڕاستیەی كە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كاری خەڵكی ئەمریكایە، بەڵام ڕوانگەی سازمانی خەبات، ئەوەیە كە هەر كام لەو دوو پاڵێوراوە سەركەوتوو بێ‌، پێویستە ڕەچاوی ئەو ڕاستیە بكات كە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سەرچاوەی ترۆریزمی نێودەوڵەتی و گەورەترین پێشێلكاری مافەكانی مرۆف و سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هێمنایەتی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە،هەروەها ڕژیمی ئاخوندی ئێران دژمنی خەڵكی كوردو تێكڕای نەتەوەكانی پێكهێنەری ئێرانەو ئەو ڕژیمە لە هەوڵی دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمە كە مەبەستی لە بە دەستهێنانی بۆمبی ئەتۆم، سازكردنی جەنگ و بشێوی لە ناوچەكەداو پەرەپێدانی ناردنە دەرەوەی ئینقلابی خومەینی یە. ئەگەر حكومەتی ئەمریكاو هەر حكومەت و دەسەڵاتی دیكە لە جیهاندا ڕەچاوی ئەو ڕاستیانە نەكات كە ڕژیمی ئاخوندی تا چەند مەترسیە بۆ سەر كۆمەڵگەی مرۆفایەتی، بێگومان زیان بە ڕەوتی بە دیموكراسی جیهان و هێمنایەتی جیهان دەگەێنێ‌.
سازمانی خەبات تەشكیلاتی خاوەن هەڵوێست و كاری سەر بەخۆیەو لە ڕەوتی كاری سیاسی خۆیدا،ئەركی شۆرش و موبارەزە لە پێناو ئازادی خەڵك و نیشماندا، بەگۆڕانكاری سیاسیەكان وجۆری حكومەت و دەسەڵاتەكان لە جیهان نابەستێتەوەو هەروەك چۆن لە ڕۆژانی سەرەتای پێكهاتنی و تا ئەمرۆ بە شێوەی سەربەخۆ كاری كردوەو تێكۆشاوە، بێگومان لە داهاتوشدا هەر بەو شێوە دەمێنێتەوە.
سازمانی خەبات جیاواز لە چالاكی و تێكۆشانی سەربەخۆ، پێی‌ وایە دەبێ‌ كەڵك لە هەموو هەڵەكان و فورسەتەكان و گۆڕانكاریە سیاسیە جیهانیەكان بە قازانجی جەماوەری ستەملێكراوی كوردستان و ئێران وەربگیرێ‌ و كەڵك لە هەر هەلێك بە قازانجی جەماوەری كوردستان و ئێران وەرگرێ‌ و هەر لەو چوارچێوەشدا بە گرینگیەوە چاودێری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئەمریكادا دەكات و هومێدوارە هەر یەك لەو دوو پاڵێوراوە ئەگەر سەركەوتوو بوو، لە حاست سەرەڕۆییەكانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵوێستی لێبڕاوانەی هەبێ‌ وچاوپۆشی لە سەركوت و چەوسانەوەی خەڵكی ئێران و گەلی كورد لە لایەن دەسەڵاتی ئاخوندەكانەوە نەكا.
ڕێکه‌وت: 2020-10-23 16:31:58
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی