له‌سه‌رهێل 51
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کێشەی کەمی نان سەرتاسەری ئێرانی گرتۆتەوە!

لە هەموو پارێزگاکانی ئێران، ڕیزی نان دوورو درێژتر بووە، هەروەها خەڵک باس لە ئەگەری گرانی نان دەکەن. بەڵام بە بڕوای بەرپرسەکان هیچ کەم و کوڕێیک نییەو خەڵکیش نابێ نیگەران بن. لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی هیچ پارێزگاێیک نییە کە کێشەی نانی نەبێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەندێک شوێنی ئێران بەتایبەت ئازەربایجانی خۆرئاوا و ئازەربایجانی خۆرهەڵات و خوراسانی باکوور، هەندێک وێنەیان لە سەر ڕیزی درێژی نان بڵاو کردۆتەوە، ئەم هەواڵانە دوایی لەمیدیا فەرمیەکانی ئێرانیش دەنگدانەوەیان بووە.
بەرزبونەوەی نرخی ئەرز و قاچاغی ئارد و بەرزبونەوەی تێچوو و هەڵاوسانی زۆربەی نانەواییەکان قەرەبوو نابێتەوە، لە هەمانکاتدا سێ نرخ بۆ ئارد لە بازاڕدا هەیە: 
نرخی دەوڵەتی بۆ نانەواییە دەوڵەتییەکان,
نرخی ئازاد
و نەرخی بازاڕی ڕەش.
بە پێی میدیا فەرمییەکان نرخی هەر کیسەی ئارد پێشتر ١١٠ هەزار تمەن بوو،کە ئێستا گەیشتۆتە ١٨٠هەزار تمەن. هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، کاتژمێری کاری کرێکارانیش کەم دەبێتەوە. 
نرخی بازاڕی ئازاد لەژێر کاریگەری بەرزبونەوەی نرخی ئەرز و هەروەها زۆربونی هەڵاوسان بووە. جیاوازی نرخی ئاردی دەوڵەتی و ئازاد چوارهێندە بەرزبۆتەوە. 
لەم دۆخەدا لەلاێیک هەندێک نانەوایی ئازاد کە پێشتر ئاردی پێداویستی خۆیان لە بازاڕی ڕەش بەدەست دەهێنا, بە بەرزبونەوەی نرخەکانی ئاو, بەرق, گاز, بیمەو هەویری مایە, لە بازنەی دروست کردنی نان دەچنە دەر و باری ئەوان دەکەوێتە ئەستۆی نانەواییە دەوڵەتییەکان و لە لایکی دیکەو بەرزبونەوی نرخی ئەرز پەرە بە قاچاغی ئارد دەدات. 
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەم بوونی نان ئەوەیە ئەو خەڵکەی کە بێکارن و لە دابینکردنی بژێوی ژیان ماونەتەوە، لە نانەواییەکان نان دەکڕن و لە فرۆشگاکان دەیفرۆشن، و پارەێیکی کەم بەدەست دێنن. 
لەلاێیکی دیکە ئەوانەی لە گوندەکان خاوەن مەڕوماڵاتن، ناتوانن خواردن بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بکەن هەر بۆیەش نانیان پێ ئەدەن، هاوکات بەرپرسانی ڕژیم هەر ژۆر کەم وکوڕیەكانی ئارد ونان رەد دەکەنەوە.
ڕێکه‌وت: 2020-10-24 08:25:45
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی