له‌سه‌رهێل 55
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كێشەی كەمی ئاو لە زۆربەی دێهاتەكانی مەهاباد

 نزیكەی ٢١ دێهاتی مەهاباد کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و هێندێک لەو دێهاتانە بە تانکی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەچێت.
لەگەڵ ئەوەی مەهاباد لە ڕووی سەرچاوەی ئاویەوە بە شارێکی دەوڵەمەند دەناسرێت، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی گەندەڵ و خراپی سیستمی بەڕێوەبەری ڕژیمی ئاخوندی، لانیکەم ٢١ دێهاتی شاری مەهاباد کێشەی کەمی ئاویان هەیە.
ئاوا تودەی: هێندێک دێهات وەک بایندەرێ، کە زیاتر لە ٦١ خانەوادەی لێ نیشتەجێیە و لەوێ ژیان دەكەن، بە تانکی ئاوی بۆ دەچێت.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران سەلماندوویەتی توانای دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی نییە.
ڕێکه‌وت: 2020-10-24 20:50:49
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی