له‌سه‌رهێل 53
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئێران لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دەمێنێتەوە!

 گروپی تایبەت بە هەوڵی دارایی دژی پوڵ سپیكردنەوە ناسراو بە ( ئێف ئای تی ئێف)، ڕایگەیان كە ڕژیمی ئاخوندی بە بەردەوامی لە لیستی ڕەشی خۆیدا دەهێڵێتەوە.
بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، مارکوس پلیر، سەرۆکی گرووپی هەوڵی دارایی ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 3ی خەزەڵوەر، لەگەڵ تەئكید كردنەوەی ئەوەی كە ئەو ناوەندە ڕێگریەكان لەسەر ئەو وڵاتانە توند دەكاتەوە كە پێبەندی یاساكانی نابن، داوای لە وڵاتانی جیهان كرد كە ڕێگەكاری كاریگەر دژی ئێران و كورەی باكور بگرنە بەر.
سەرۆکی ئێف ئای تی ئێف، داوای کرد ڕێوشوێنی تووند لە دژی ئێران و کورەی باکور بگیرێتە بەر و جەختی لەوە کردەوە ئەو دوو وڵاتە، زۆتر هۆشمەندانە گەمارۆکانی سەریان دەور لێدەدەنەوە و هەر بۆیەشە وڵاتانی دیکە دەبێ لە ڕەهەندی ئاڵوگۆڕی بانکییەوە، بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
گرووپی تایبەتی هەوڵی دارایی (ئێف ئای تی ئێف)، گرووپێكی نێونەتەوەییە و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پوڵ سپیكردنەوە لەسەر ئاستی جیهان دا چالاكی دەكات.
ئەو گروپە تەسویبكردنی چەند گەڵاڵەی پێوەندیدار بە پوڵ سپیكردنەوە بۆ دەركردنی ئێران لە لیستی ڕەش بەپێویست دەزانێ‌. 
ئەو گروپە ڕۆژی 2ی مانگی ڕەشەممە، دوای ئەوەی كە ئێران خۆی بوارد لە تەسویبكردنی چەند گەڵاڵەی پێوەندیدار بە پوڵ سپیكردنەوە و چاكسازی پێویست لە سیستمی دارایی خۆی، ڕایگەیان كە ڕژیمی ئاخوندی خستۆتەوە نێو لیستی ڕەشی خۆی.
ڕێکه‌وت: 2020-10-25 07:41:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی