له‌سه‌رهێل 59
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەڕەسێلكە (پەرەستوە) هەڵخەڵەتێنەرە فریوخواردووەكان!

ماردین زاهیدی
مرۆڤەکان بەدرێژایی مێژوو و لە هەموو دەورەکانی ژیانیان و لە هەر هەلومەرجێكدا، بەشێوەیەک کۆیلەی دەستی هەستە سەرکوتبووەکانیان بوون،كە بۆ گەیشتن بەو هەستە سەركوتكراوانەو بە دەستهێنانی هەست وئارەزووە بێ‌ بنەماكان و ڕەزامەندی ڕۆحی و جەستەیی خۆیان، ڕەنگە تاوانی قورس و مەرگهێنەریان كردبێ‌.
کۆمەڵگەی ئێستای ئێران لە ژێر ئەو گوشارانەی کە لەلایەن یاسادانەر و حکومەت بەڕێوە دەڕوات, کۆمەڵگەیکی پەراوێزخراو،کە گەمارۆدراوە بە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی،بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئێراندا هەیە بەسەریا داسەپێندراوە, دۆخێك كە بۆته هۆی کەم و کوڕی لە شکڵ گرتنی کەسایەتی خەڵکی زوڵم لێ کراو، کە لە هەڵسووکەوتی ڕۆژانەدا بەڕوونی دەردەكەوێ‌. سەرکوتی منداڵان و ئەو کەم و کوڕیانەی کە لە سەردەمی منداڵی, مێرمنداڵی و لاویەتیا هەبووە, دەتوانێت هێندێک ئاکامی وەکوو نەبونی کەسایەتی جێگیر, کەمبونی باوەڕبەخۆبوون, پشت بەخۆ نەبەستن، دەبنە بێ‌ توانایی بڕیاردان لە گەورەساڵیدا.
ئاوا کۆمەڵگەێک بەدڵنیاییەوو داخواز و ئامانجی حکومەتە دیکتاتورەکانە، کە بەو بۆنەوە بتوانن بە پەیرەو کردنی ئەو شێوەیە لە هەلومەرجی خراپی كۆمەڵایەتی, هەر چۆن بۆیان دەلوێ‌ و چۆنیان پێ‌ خۆشە لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەڵسووکەوت بکەن.
تاکە ڕیگە بۆ نەهێشتنی لاوازی و ئیرادەو،هەڵسوكەوت و کەسایەتی, زانیاری لە سەریان و دوایەش موبارزەو بەربەرەكانیە بۆ چارەسەرکردن وبنەبڕكردنیان. لەڕاستیدا کاتێک لاوازیەکانی خۆمان بناسین, زانیارانە دەتوانین بەرەنگاریان ببینەوەو چارەسەریان بكەین.
خەبات لەبەرانبەر دیکتاتۆر و حکومەتە ملهوڕەکان, لە گرنگترین رێگە دروستەكانە کە دەتوانێت زۆربەی لاوازی و هەستی خۆ بەكەم زانین،بەشی سەرەكی لە ئاكامی ئەو سەرکوتانەی لە لایەن حکومەت و دەسەڵاتەوە دەكرێن, بێگومان بۆ چارەسەر، بەرەو سەرو ڕۆیشتنی کەسایەتیەکان, یارمەتیەکی شایانی دەدات بۆ كەم كردنەوەی ئەو دیاردە زیانبارە. ڕێگای خەبات پڕە لە بان و خوار و هەرچی کە چالاکی کەسەکان زۆرتر بێت, زۆرتریش دەکەونە پێش چاودێری و هەوڵ بۆ لەڕیگە بەدەر کردن و فریودانیان زۆرتر دەبێت.
یەکێک لە گرنگترین پیلانەكانی ڕژیم کە بۆ بەلاڕێدا بردنی کەسانی خەباتکار بەکار دەبرێت, بەکارهێنانی کچانێکە کە بە ناوی پەرستووەکانی ڕژیم پێناسە دەبن. ئەم کەسانە (پەرەستوو) ئەرکیان پەیوەندی گرتنە لەگەڵ کەسایەتییەکان و ڕاکێشانی هەستیانە بەرەو خۆیان بە دەربڕینی خۆشەویستی و بەبۆنەی گەیشتن بە ئامانجە دیاری کراوەکانیانە. لە ڕاستیدا وەرگرتنی زانیاری کەسی و زانیاری حیزبی لە پلەی یەکەم و هەوڵدان بۆ ڕازی کردنی ئەو کەسە بۆ گەڕانەوەی بۆ ووڵات و هەروەها خەیانەت و سیخوڕی بەکار دێنن. دیارە هەر بەو شێوە کە پێشتر باس کرا, هەبوونی هێندێک گوشاری کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کۆمەڵگە، كاریگەری هەیە لە سەر فریو خواردنی ئەو کەسە و بڕیاردانی ژیرانەی بۆ سەخت بکاتەوە. ئەم کەسانە هەرکامیان بە شێوەیەک دەکەونە داوی سوپاو ئیتڵاعات، چ ئەو کەسەی کە ئەبێتە نێچیر و چ ئەو پەرەستوویە کە وەکوو کەسێکی خائین بەڵێن بەو خیانەتە ئەدات. 
ڕوونکردنەوەو قسە کردن سەبارەت بەم بابەتە دەتوانێت تا ڕادەیکی بەرچاو یارمەتیدەری ئەو کەسانە بێت کە لەژیر چاودێری ڕژیمن و هەوڵ ئەدرێت بۆ بەلاڕێدا بردنیان، بۆیە بە قسەکردن و ڕوونکردنەوەی ئەو کەسانە و هەستی مەترسی و وشیاری و ئاگاداركردنەوە بۆ دوری كردن لەم پیلانەی ڕژیم، یارمەتیەکی شایان دەبێت بۆیان. ماڵپەرەکانی خاوەن وێنەو قسەی هەڵخەڵەتێنەر و بە لاڕێدابەرەکان, هەتا ئێستا ڕسوایی زۆریان لە جیهانی سیاسەت بەبار هێناوەو چەندین جاریش بونەته هۆی خیانەتانێک کە قەرەبوو نابیتەوە, ئەمە کارێکە كە بەری پێنەگیراوەو بە دڵنیاییەوە لە داهاتوویشدا دوبارە دەبێتەوە, بەڵام بە قسە کردن لەسەر ئەم بابەتەو ڕوونکردنەوە، دەتوانێت تا ڕادەێکی زۆر ڕێگە لەو پیلانە گڵاوەی ڕژیم بگیرێ‌.
ڕێکه‌وت: 2020-10-25 08:03:07
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی