له‌سه‌رهێل 63
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید حوسەین شەریفی




بناغەی دیواری خەباتێك كە بە مێشكی پژاو و خوێنی جوتیاران و زەحمەتكێشان خشتی بێژرابێ، هەتا ڕزگار بوونی یەكجارەكی ئەو چینە زەحمەت كێشەو ئەو نەتەوە زوڵم لێكراوە، قایم و لە ڕوخان نەهاتووە و خۆڕادەگرێ. ئەو دژمنەی كە چاوەڕوانی کۆتایی شۆڕش و بەو ئاواتەوەیە بە هیوای كڵاوی لارە و بە ناكامی دەمرێ. خەباتی ئەم قۆناغەی گەلی كورد شانازی بەوەیە كە كۆڕە جووتیارەكان كوڕە كرێكارەكان، كوڕە زەحمەتكێشەکان بە خوێنی خۆیان شۆڕەیان كێشاوە و ڕەنگیان ڕشتووە. شۆڕشی ئەمجارەی كوردستان پاڵپشتی پاكترین ڕۆڵەکانی لە پشتە. گیانی ئەو پاكانەی كە پاكانەیان بۆ كوردستان كرد كە فیداكارێكی ئەو نیشتمانەن و بەس. پاڵپشتی بزوتنەوەی كوردستان هەزاران گیانە و خوێنی هەزاران جوتیاری كوردی بۆڕژاوە. خوێنی شەهیدێكی وەك كاك حوسەین و هاوبیرانی بەشێکن لەم گیان و خوێنانەی فیدای نەتەوەکەیان بوون. شەهید حوسەین شەریفی كوڕی حاجی ساڵح خەڵكی وشترملی ناوچەی بانە، سەراپای وجوودی باوەڕ بە ڕزگاری و تێكۆشان بۆ رزگاری بوو. دەكرا بە شەهید حوسەین بگوترێ بیروباوەڕ، پاكی و ئازایەتی و خۆشەویستی بنەمای ژیانی ئەم مرۆڤە بوون. ساڵی ١٣٥٩ ئەو كاتەی ڕژێمی دژی گەلی خومەینی تا دەهات بەش لە دوای بەش كوردستانی ئازیزمانی داگیردەكرد، لە ڕۆژی ١٣٥٩/٨/٥ لە ناوچەی بانە هەڵکەوتوو لە دەشتی بۆیەن لە نزیك دێی چیچۆڕان، پێشمەرگەكانی كوردستان بە گژ ئەو لەشكرە داگیركەرەدا چوونەوە و زۆریان لێ كوشتن و برینداركردن. لە جەرگەی ئەو شەڕەدا پێشمەرگەیەك بریندار بوو کە ئەویش شەهید حوسەین بوو. شەهید حوسەین كە بەڕاستی ئینسانێكی مرۆڤ خۆشەویست بوو بە بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی كە شەڕو و ئاگر و ئاسن دەبارێ، چوو بۆ لای و دەستی دایە و خستیە سەرشانی و بەڵكو بتوانێ گیانێك لە مەرگ ڕزگار بكات. بەڵام بەداخەوە بە گوللـەی دوژمن پێكرا و شەهید بوو. گیانی بەرزی فڕی بۆ كۆڕی شەهیدانی سازمانی خەبات و تەرمی پیرۆزی هەر لە دێی وشترمل خرایە باوەشی دایكی نیشتمان. یادگارەكانی شەهید حوسەین یادی قارەمانێتی و ئازایەتی و لە خۆ بردووی، لە دوا بەجێمانی ٧ منداڵە. بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهید حوسەین شەریفی و هەموو شەهیدانی ڕێگای كوردستان



هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد و كوردستان



مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی كوردستان
ڕێکه‌وت: 2020-10-26 07:07:49
به‌شی ( شه‌هیدان )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی