له‌سه‌رهێل 67
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە جیهان و ئێران !

بە پێی نوێترین ئامارەکانی جیهان، ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردودا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە شەش ملوێن و ۹٨۱ هەزار و ۴۲۷کەس، و ڕێژەی توشبووان بەرەو زیاد بون دەچێت.
ڕێژەی قوربانیان بە هۆی کۆرۆنا گەیشتۆتە چوار هەزار و ۹۹۳ کەس لە یەک ڕۆژ دا و بەمەش ڕێژەی كۆچكردوان بەو پەتایە دەگاتە ۴۱۲ هەزار و۲۳۷ کەس، و ئەو رێژەیەش هەر لەزیادبووندایە.
ڕێژەی چاک بووەوان لەماوەی بیست و چوار كاتژمێردا ۶۲ هەزار و ۳۵ کەس بووە و بەمەش ئەو ڕێژەیە گەیشتۆتە سێ ملوێن و ۴۱۳ هەزار و۲٨۴ کەس.
۱۰ لەو وڵاتانەی كە زۆرترین رێژەی توشبووانیان هەیە و گیرۆدەی ئەو پەتایەن بەم شێوەیەیە: 
۱_ ئامریکا: یەک ملوێن و ۹٨٨ هەزار و۵۴۴ کەس(٢٢هەزار و ٨۳۶ کەس)
٢_ بڕزیل ۶۷۶ هەزار و۴۹۴ کەس (۳۰ هەزار و۴٨٨ کەس)
۳_ ڕوسیە ۴۵٨ هەزار و ۶٨۹ کەس (هەشت هەزار و ٨٨۵ کەس )
۴_ ئسپانیا ۲٨٨ هەزار و ۳۹۰ کەس (۳۳۲ کەس)
۵_ بریتانیا ۲٨۴ هەزار و ٨۶٨ کەس (یەک هەزار و ۵۵۷ کەس)
۶_ هند ۲۴۷ هەزار و ۴۰ کەس (۱۰ هەزار و ۲۵۹ کەس)
۷_ ئیتالیا ۲۳۴ هەزار و ٨۰۱ کەس (۲۷۰ کەس)
٨ _ پێڕۆ ۱۹۱ هەزار و ۷۵٨ کەس (چوار هەزار و ۳۵٨ کەس)
۹_ ئاڵمان ۱٨۵ هەزار و ۶۹۶ کەس (۲٨۲ کەس)
۱۰_ ئێران ۱۶۹ هەزار و ۴۲۵ کەس (دو هەزار و۲۶۹ کەس).
ڕێژەی ۱۰ وڵاتی یەکەم قوربانیانی کۆرۆنا بەم شێوەیەیە: 
١.ئامریکا ۱۱۲ هەزار و ۹۶ کەس
۲.بریتانیا ۴۰ هەزار و ۴۶۵ کەس
۳.بڕزیل ۳۶ هەزار و۴۴ کەس 
۴.ئیتالیا ۳۳ هەزار و ٨۴۶ کەس 
۵.فەڕانسە ۲۹ هەزار و ۱۴۲ کەس 
۶.ئسپانیا ۲۷ هەزار و ۱۳۵ کەس 
۷.مکزیک ۱۳ هەزار و ۵۱۱ کەس
٨.بلژیک ۹ هەزار و ۵٨۰ کەس 
۹. ئاڵمان ٨ هەزار و ۷۶۹ کەس 
۱۰.ئێران ٨ هەزار و ۲۱۹ کەس.
کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران لەکاتی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردو و هاوکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریک بوو تەشەنەی ئەستاند و بڵاو بۆیەوە، ئینتەرنێتی پێویستی بەردەستی هاوڵاتیانی ئێرانی بچڕاند. بە دەست پێکی باس کردنی کۆرۆنا لە ناو خەڵک، ئێران تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەواڵنێریەکانی فیلتر کرد بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بۆ کاتی پێویست لە (فیلتر شکن) کەڵک وەرگرن.


 

 
ڕێکه‌وت: 2020-10-27 09:11:46
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی