له‌سه‌رهێل 107
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی سازمانی خەبات كردەوەی ترۆریستی لە شاری( نیس) فەڕانسە مەحكوم دەكات

بە داخەوە جارێكی دیكە ترۆریستان لە فەڕانسە كردەوەی ترۆریستی و قێزەونیان لە كلیسای نوتردام لە شاری نیس، ئەنجامدا كە بە داخەوە سێ‌ كەس لە هاونیشتمانی فەڕانسەیی كوژران وئەو جینایەتە ترس و دڵەڕاوكێ‌ لە فەڕانسە بە تێكڕاو شاری نیس بە تایبەت بە دوای خۆیدا هێنا.
بە توندی ئەو كردەوە تروریستیە مەحكوم و هاوبەشی غەم وپەژارەی خەڵك و حكومەتی فەڕانسەو خاوەن باوەڕانی مەسیحی و تێكرای پێكهاتە ئایینەكان و دانیشتوانی فەڕانسە دەكەم. گومانی تێدا نیە كە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان لایەنگرانی ئایین و بیروباوەڕەكان بە سەر نەزانی و ویستی توندو تیژی و تروریستەكاندا سەردەكەوێ‌.
ئاشكرایە هەر كردەوەێكی ترۆریستی و بە هەر بیانوو پاساوێك، پێچەوانەی بنەما ئایینی و ئینسانیەكانەو تروریستان بە هەلسوكەوتی نەشیاو بە ڕەشەكوژی، مەبەستیانە ئاشتی و پێكەوە ژیان لە كۆمەڵگەی مرۆقایەتیدا تێك بدەن، بەڵام هیچ كات مەبەستی دزێویان ناگاتە ئەنجام و سەركەوتو نابن.


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
9 ی خەزەڵوەری 1399 كۆچی خۆری
30 ئۆكتۆبری 2020
ڕێکه‌وت: 2020-10-30 09:23:56
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی