له‌سه‌رهێل 107
پێنچ شه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار

 هاونیشتمانیانی یارسان لە كوردستان و ئێران!

خاوەن باوەرانی یارسان لە سەرانسەری جیهان!

بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشكەش دەكەم. ئاواتە خوازم لە سایەی ئاشتی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان خاوەن باوەڕانی ئایین و بیرو بۆچوونەكان لە ئێران و كوردستان، و هەروەها بە ڕوخانی ڕژیمی ستەمگەری مەزهەبی و دیكتاتۆری لە ئێران، ئازادی وپێكەوە ژیان سەقامگیربێ. ئاشكرایە خاوەن باوەڕانی یارسان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەكان وێڕای تێكڕای دانیشتوانی ئێران و كوردستان زوڵم و ستەمیان لێكراوەو ئەگەر دەسەڵات هێندێك جار لە بەرانبەریاندا نەرمی نیشاندابێ‌، تەنیا بە مەبەستی سیاسی وشانۆ و فریوكاریێك بووە بۆ داپۆشینی چل ساڵ داپڵۆسین و چەوسانەوەی یارسانەكان. شكی تێدا نیە تا دەسەڵاتی ئاخوندی لە سەر حوكم بێ‌، یارسانەكان و تێكڕای مەزهەب و بیروباوەڕەكان و هاونیشتمانیان لە ئێران بە شێوەی سیستماتیك دەچەوسێنەوە. دڵنیام پێكەوە ژیانی یەكانگیرو ئاشتیانەی خەڵك و خاونباوەڕ جیاجیاكان و یارسانیانی نیشتمانپەروەر لە ئێران و كوردستانی ئازاد بە ڕوخانی دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی دێتە دی.

لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردسنانی بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

9 ی خەزەڵوەری 1399 ی كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2020-10-31 01:59:50
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی