له‌سه‌رهێل 71
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی كومیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی جەلال مەلەكشا شاعیری ناوداری كورد

زۆر بە داخەوە خەڵكی شاری سنەی سەربەرز، یەكێك لە شارەكانی مەڵبەندی كوردایەتی و ئەدەب و ڕۆشنبیری و تێكرای شارو ناوچەكانی كوردستان، جارێكی دیكە تازیەبارن بە بۆنەی كۆچی دوایی شاعیری هەست ناسكی كورد مامۆستا جەلال مەلەكشا.
مامۆستا جەلال مەلەكشا لە شاعیرە نەتەوەیی و كوردپەروەرەكانی كوردستان بوو كە لە ماوەی ژیانیدا تووشی گەلێك ئازارو ڕەنج و دەربەدەری بۆوە، و هیچ كات لە ڕێبازی گەل لای نەداو ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی نەیتوانی لە ڕێبازی ئازادیخوازی و كوردایەتی پاشگەزی بكاتەوە.
مامۆستا جەلال مەلەكشا لە ڕیزی ئەو شاعیرانەی كوردستانە كە خزمەتی بەرچاوی بە شیعرو ئەدەبی كورد كردوەو خاوەن دەیان شیعری نەتەوەیی و نیشتمانیە.
كومیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەكشا، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان و خەڵكی شاری سنەو تێكڕای شارو ناوچەكانی كوردستان پێشكەش دەكات.
بەو ئاواتەی ئامانجەكانی مامۆستا جەلال مەلەكشاو تێكڕای گەلی كورد بێتە دی.
كومیسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
11ی خەزەڵوەری 1399 ی كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2020-11-01 08:54:02
به‌شی ( به‌ڵگه‌نامه‌کان )





دیمانه

سیاسی