له‌سه‌رهێل 65
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئیرەج مێسداقی, سیخوڕِ و خۆفرۆش، تەوابی ڕژیمی ئاخوندی!

ماردین زاهێدی
بێگومان مانەوە لە یادو بیری خەڵكدا بۆ هەمیشەو خۆشناوی، لە گەورەترین هیواکانی مروڤە پایە بەرزەکانە, ئەو کەسانەی وا ژیانی خۆیان لە ڕێگەی ئامانجی مرۆڤایەتیدا تەرخان دەکەن و لە دڵ و بیرەوەری خەڵکدا هەتا هەتایە دەمێننەوە. بێگومان کەسانی لەو شێوە دژمنانێکیشیان هەیە کە بە هۆی بونی ئامانجەکانیان، بە شێوەی جۆراوجۆر ئەكەونە بەر هێرش و ناحەزانیان هەوڵدەدەن بەڵکوو بتوانن لە پلەی کەسایەتی و گەورەیی ئەوکەسانە کەم بکەنەوە. گۆڕِانكاری لە ئامانج و باوەڕی هێندێک لە کەسەکاندا،کە ڕۆژانێک بەبونی ئامانجیان خەباتیان کردوێت, دوور دەکەونەوە یان بە پێچەوانەكەی دەگەڕێنەوە. 
بەڵێ, ئیرەجی مێسداقی یەکێکە لەو سیخوڕ و بەکرێگیراوانە کە لە کاتێکدا بە ناو لە دژی دەسەڵاتی گەندەڵی خومەینی لە چالاکیدا بوو, بەڵام لەدوای دەستبەسەرکران و زیندان و پاش ئازاد بوونی، ڕوخسارێكی دیکەی لەخۆی نیشان داو و خۆی بە دەسەڵاتی جەللادی خومەینی هەڵواسی. شایانی باسە کە دەزگای ئەمنیەتی دەسەڵاتی ئاخوندی بەردەوام سیاسەتی لە پەیوەندی بە ناردنی بەکرێگیراوەکانی بۆ ئوروپا و دروست کردنی هێندێک کەس بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بیروڕای گشتی هەبێ و كار بە قازانجی ڕژیم بكات. هێندێک لەم بە ناو ئازادیخوازانە زەق دەكرێنەوەو تیشک دەخرێتە سەریان تا لە کاتی پێویست کەڵکیان لێ وەربگرن. ئەم جۆرە کەسانه بە بوونی پشتگیری بەردەوامی ڕژیم, چالاکیەکانیان دەست پێ دەکەن و لەژێر هێندێک نێو و بەرپرسایەتی بێ‌ بنەما، هەوڵئەدەن خۆیان وەکوو کەسێکی خەباتکار و ئازادیخواز نیشان بدەن. ئەو كەسانە، لە كاتێك ڕژیم پێویستی دەبێ هێرش دەكەنە سەر دامەزراوە, جوڵانەوە, ڕێکخراوەکان و کەسایەتیەكان بە سەرچاوەو زانیاری هەڵە, تا بتوانن كەسایەتیە دیارەكان لە بەر چاوی خەڵك ناشیرین بكەن .
لەم ڕۆژانەی کە میللەتی گەورەی کورد لە خەم و ماتەمی گەورە پیاوی ڕیگەی ئازادی و شاعێری نەتەوەیی،جەلالی مەلەکشادان, ئیرەجی مێسداقی هێرشی کردوەتە سەر ناوبراو و هەوڵ بۆ داڕمانی کەسایەتی گەورەو خەباتکاری ئەو شاعێرە نەتەوەییە دەدات و بە بەکرێگیراوی ڕژیم ناوی دەبات, ئەمە لەحاڵێکدایە کە جەلالی مەلەکشا ساڵانێکی زۆر لە بەندیخانەو لەژێر شکەنجەی ڕژیم بوەو ئەگەر وا نەبوایە ئەم شاعێرە گەورە، وەکوو ئیرەجی مێسداقی سیخوڕ, لە ئیمكاناتی دەسەڵات کەڵکی وەر دەگرت، نەک لە دۆخێکی توندی ئەمنیەتی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بە خاكی نیشتمان بەڕێوە بچێ‌. بەڵام خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بە بەشداری کردنیان لەو ڕێوڕەسمەدا بەوپەڕی چاونەترسیەوە، سەلماندیان کە قارەمانانی ڕاستەقینە وێڕای هەموو ئەو ڕێکلامە درۆیینانەی ڕژیم, قەد لە دڵیان دەرناچێ و ئازادی و ئازادیخوازەكان هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.
مێژوو پڕە لە هەورازو نشێو، و کەسانێکی زۆریش چاودێری دەكەن، بەڵام بە ڕوونی دیارە کە خەڵک چ کەسێک بە پاڵەوانی خۆێ دەزانێت و چ کەسێکیش لە قووڵترین شوێنی قێزەونی مێشک و بیریدا دەمێنێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2020-11-04 19:49:24
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی