شایستە محەممەدی
مێژوو و شارستانیەتی مرۆڤ لە هەورازو نشێوی هەزار ساڵەی خۆیدا بەردەوام ئاڵوگۆڕی بە سەردا هاتووەو لە درێژەی ئەم ڕێگەیەشدا نەوێستاوەو بەردەوامەو ئەمەش پڕۆسەیەکە کە هیچ کات ناوەستێت.
بە ڕۆژ بوون و خۆ بە ڕۆژ هێشتن و ڕوناکبیری لە پێداویستیەکانی کۆمەڵگایە کە هەر ئەمەش خەڵک بۆ پێشکەوتن لەسەر ئەم ڕەیلە و پێویستیان بە خوگرتن بەم ئاڵوگۆڕە هان دەدات.
کومەڵگەی پێشکەوتوی مرۆڤایەتی پێکهاتووە لە ژنان و پیاوانێک کە هەر کامیان بە شێوەیەک و لە حەدی توانایی و کارایی خۆیان لە هەوڵ و تێکۆشان دان بۆ بەرەو پێشبردنی ئەم کۆمەڵگایە. هیوا و ئاواتەکانی کۆمەڵگا بۆ هەر کەسێک ئەتوانێ مانای تایبەت بە خۆی هەبێ و هەر کەسیش بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەزی دەتوانێ بە پێی توانای خۆی لەم پێشکەوتنەدا ڕۆڵێکی کاریگەری بێت. بەڵام لە ڕابردوو تا ئێستە بەردەوام بە پێی زاڵبوونی زۆرداران لە کۆمەڵگا، زۆربەی کات و لە هەموو بوارێک ژنان لە ژێر سەرکوتوو گوشاری پیاوان بوونە و زۆر کەم ئیجازەی سەرکەوتنیان پێ دراوە.
بە پێی هێندێک بیرکردنەوەی هەڵەو کۆن و بە هەڵە بیرکردنەوەی هێندێک لە پیاوان لەم بەهانانە بۆتە هۆی ئەوە کە لەگەڵ ژنان بە شێوەیەکی نەگونجاو هەڵسوکەوت بکرێ، تەنانەت وەکو موڵک و ماڵی پیاوان دابنرێ.
بەڵام لە کۆمەڵگای پێشکەوتوی ئەمڕۆیی و بە ڕوناکبیری کۆمەڵگا، تەواوی ئەم بیرەوەریە بێ مانا و پوچانە لە مێشکی زۆر کەس دا کۆتایی پێ هاتووە و جێگەی خۆی بە ڕاستیەکان داوە کە ژنانیش وەکو پیاوان و تەنانەت بە عەدالەتی کۆمەڵایەتی زۆرتریش لە پیاوان ئەبێ مافیان پێبدرێ. ئەمە ئەتوانێ ڕاستیەکی تاڵ بێ بۆ ئەوانەی کە بە دڵنیاییەوە بیرکردنەوەیان لە هەزارەی یەکەم دا جێ ماوە.
یەکێک لە گرینگترین هۆی ڕەفتاڕەکانی دژی ژنان، شێوازی پەروەردە لە نێو بنەماڵەکانه کە ئەتوانێ زۆر کاریگەر بێت لە شێوازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی دەوروبەر و کۆمەڵگا. توندوتیژی و شەڕو ئاژاوە یا خود سوک کردن و هەڵسوکەوتی بێ ڕێزانە لەگەڵ ژن، لە پێش چاوی منداڵان ئەتوانێ کاریگەری خراپی بێت لە داهاتویانا و ببێتە هۆی ڕێگە ئاسانکردن بۆ زۆر جینایەتی گەورەتر لە داهاتودا و بە پێچەوانەی ئەوەش هەرچیەک کە بیر کردنەوەی بنەماڵەیەک بەڕۆژ بێت دەتوانێت جوانترین شێوازی هەڵسوکەوت داڕێژێت.
ڕۆڵی سەرەکی پەروەردە لە بنەمای خانەوادەدا دروست دەبێ، ئەو شێوازەی کە باوک چۆن لەگەڵ خێزانی هەڵسوکەوت ئەکات یان خودی دایک چۆن فێری کوڕەکەی ئەکا کە بە چ شێوازێک لەگەڵ ئافرەتان هەڵسوکەوت یان فێری کچەکەی بکات کە مافی خۆی بناسێت و ڕێز بۆ خۆی دانێ، ئەم شتانە ئەتوانێ چاکترین کاریگەری بێت لەسەر داهاتوی منداڵەکان و تەنانەت کۆمەڵگاش.
کۆمەڵگاش وەکو بنەماڵە وایە بە هەر ڕادەیەک کە ماف و یاساکان وەکو یەک بۆ هەموو کەسێک ڕەعایەت بکرێ بەو ڕەوتەیش ئەمنیەت و ئاشتی لەو کۆمەڵگایە بەرقەرار ئەبێت. جینایەت گەلێک وەکو توندوتیژی دژی ژنان و خراپ هەڵسوکەوت کردن لە نێو کۆمەڵگای دواکەوتوو و دیکتاتۆری بەهۆی یاسای پیاو سالاری و غەیرە ئوسوڵی، بە ڕادەیەک زیاد بووە کە بە ڕوونی خوو گرتن و ئاسایی بوونیان لە نێو ژیانی ئاسایی ئەبیندرێ. ڕێکخراوەکانی پشتیوانی لە مافی ژنان دەیان ساڵە کە بە چالاکیەکانیان بوونەتە هۆی ڕۆشنبیری و ئاگایی لە نێو کۆمەڵگەی جیهانی بەڵام بە داخەوە بیرکردنەوەیەکی مەنتقی کە بتوانێ ڕۆڵی بەرچاوی ئافرەتان و ڕۆڵی سەرەکی بەڕێوەبردنی حکومەت ڕوونکاتەوە لە نێو حکومەتە دیکتاتۆریەکان بوونی نیەو هیچ هومێدێک بە دروست بوونی ئەم بیرکردنەوە کۆنانە نیە. ئاشکرایە ئەمە بەم مانایە نیە کە ئەم چالاکیانە ئەبێ ڕاوەستێ بەڵکوو ئەمە نیشاندەری ڕاستیەکە کە ژنان ئەبێ لەم ڕێگایە هەنگاوەکانیان پتەوتر بکەن و تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ گۆڕینی ڕیشەی ئەم بیرکردنەوە هەڵانە بدەن و قەت کۆڵ نەدەن لە ستاندی مافی خۆیان و بە دونیا بیسەلمێنن کە ژنانیش مافی بەرابەری وەک پیاوانیان هەیە، ئەبێ وەکو مروڤێک چاویان لێ بکرێ، ئەبێ ئەم یاسا دواکەوتوانە کۆتایی پێبێ و ڕوانگەی خەڵک بگۆڕێ و مافی ژن لە هەموو بوارەکاندا بە تەواوی لەبەرچاو بگیرێ.
بهشی ( کۆمهڵایهتی )
بهشی : ههواڵی کوردستان کات : 2021-01-21


ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان: پێكوتەی خێرای خەڵک دەست پێ بکەن!
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-15
دەستبەسەرکردنی ۲۹کەس لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی یەک حەوتووە.
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2021-01-14
دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2021-01-18
عەلی بەهرامیلە دوای 18 ساڵ نهێنی كاریی، بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئاخوندی لە ساڵی 2002دا لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ئاشكرا كرا، ئەوەش بووە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەمارۆ و ئابڵوقە و فشاری نوێی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە. گەمارۆ و فشارەكان درێژەی كێشا هەتا سەركەوتنی باراك ئوباما بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2008دا، ناوبراو بە سیاسەتی (چۆماغ و هەویج) فشارەكانی سەر رژیمی ئێرانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریكا و بەتایبەت ئوروپا بەرێژەیەك پەرەپێدا كە دەسەڵاتی ئاخوندان بەتەواوی پەراوێز و گۆشەگیر كرابوو، كاریگەری فشارە ئابووری و سیاسیەكانی سەر رژیم زیاتر لە ناوخۆی ئێران و لەلا زیاتر ...
لێكدانەوەو خوێندنەوەی کەلاسی سکرتێری گشتی، سەبارەت بە نەتەوەیی و نیشتمانی.
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-27
ترۆریست پەروەری و كردەوەی ترۆریستی لە پێناسە سەرەكیەكانی دەسەڵات لە ئێرانە
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-18


ئایا بەربەستێکی كاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟
بهشی : سیاسی رۆژ: 2020-12-04
