له‌سه‌رهێل 52
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تێڕوانینێك لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئامریكا

ئازاد حوسێن زادە
ئەوەی ئامانجە لەم کورتە نوسراوەیەدا زیاتر لە هەڵبژارنەکانی ئامریکا و کاریگەری ئەو هەڵبژاردنانە لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت کوردستان، ئاماژەیەکی کورتە بە چۆنیەتی و شێوازی بەڕێوەبەرایەتی نەتەوەکان و دەوڵەت نەتەوەکان. دیارە سیاسەتی کۆماری و دێموکراتەکان تەنانەت FBI و CIA بۆ نزیکایەتی پرسە گرینگ و چارەنووس سازە نێوخۆییەکان جیاوازی هەیە و هەندێ جاریش بۆتە هۆکاری کێشە و بەربەرەکانی لە نێوانیاندا. بەڵام ئەوەی پێوەندی به نزیکایەتی وان لەگەڵ نەتەوە و وڵاتانی دیکەدا هەیە خۆی لە چوارچێوەی پڕۆژە و پلانی درێژخایەن دا دەبینێتەوە کە لە ناوەندی وەزارەتی دەرەوەدا کاری لە سەر دەکرێ.
هەر بۆیە ئامانجی گشتی ئەو بابەتە باسکردنە لە پڕۆژەی درێژ خایەنی ناوەندی بەڕێوەبەری دونیا بۆ نەتەوەکان و دەوڵەت نەتەوەکان.
کۆتایی شەڕی جیهانی دوویەم سەرەتای دونیای یەک جەمسەری بوو. بەرەی سوسیالیزم بە هەرەس هێنانی یەکیەتی سۆڤیەت ڕێگەی دا ئامریکا ببێتە سوپێر پاوێر(زڵهێز). وەک لایەنی سەرکەوتوو لە شەڕی جیهانی دوویەم بە بێ ئەوەی وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ لە شەڕ دابێ بوو بە بەڕێوەبەری دونیای ئەوڕۆ، لە کاتێکدا وڵاتانی بەشدار لە شەر خەریکی خۆ ڕێکخستنەوە و ئاوەدان کردنەوەی سەر لە نوێ بوون. هاوکات بە وردبینی و تێڕوانینی ژیرانە نەک لە ئامریکا خۆی، بەڵکوو لە وڵاتانی تریش خۆیان سەقامگیر کرد وەک ئەوەی خەونیان پێوە دەبینی و لە خەیاڵی دا بوون بە بەرێوەبەری دونیا و ڕۆڵی پێشەنگایەتی دونیایان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد. دیارە لە پێناو ئەوەش دا تێکۆشانی گەورەیان کرد و سەرەڕای بە دوور ڕاگرتنی وڵاتەکەیان لە شەڕ توانیان یەک لە سەر سێی خاڵە ستراتێژیکەکانی دونیا بکڕن و لە هێڵی بەرژەوەندیە گشتیەکانیاندا بە کاری بێنن. هەڵسوکەوتی ئامریکا وەک حکومەت لە دەرەوەی جوگرافیای خۆی دا هەمیشە لە پێناو ئامانجەکانی وەک سەروەری و شانازی بۆ ئامریکا بووە. 
دیارە ئەو بابەتە دەرفەتی شیکردنەوەی پرۆژەی دەوڵەت نەتەوە و موهەندیسی نەتەوەکانی تێدا نیە، بەڵام دوابەدوای هاتنە ئارای دونیای تاک جەمسەری ئامریکا بە فەرمی بوو بە بەڕێوەبەری دونیا و بە واتایەکەی تر بەڕێوەبەری دەوڵەت نەتەوەکان. هەر بۆیەش بەرنامە و پلانی تایبەت بە هەر وڵات و نەتەوەیەک داڕێژرا و بواری لێکۆلینەوە و خوێندنەوە لە سەر وڵاتان و نەتەوەکان بەرفراوان کرا. لە چوارچێوەی گەڕۆک، تاجر، لێکۆلەر، مامۆستا و ... هتد دا سەردانی وڵاتان دەستیپێکرد، هەر ئەوەش بوو بە هۆی هاتنە ئارای بەشێکی زانستی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی دونیا بە نێوی ئۆریانتالیسم.
دیارە موهەندیسی نەتەوەکان پرۆژەیەکی بەرفراوان و دڕێژ خایەنە، لەو چوارچێوەیەش دا هەمیشە پڕۆژەی جێگرەوە و پڵانی پاڵپشت یان یەدەگ بوونی هەیە. بۆ ئەوەی لە ئەگەری نەگونجان و پێک نەهاتنی پلانی مەبەست، بێ پڕۆژەی جێگرەوە نەمێننەوە. لەو چوارچێوەیە دا هەمیشە پلانی Aو Bو C ئامادە کراون. پلانی یەکەم دەکرێ نزیکترین پلان بێ لە بەرژەوەندیەکانی ئەوان بەڵام تاکە پلان نیە. ڕەنگە تێچووشی کەمتر بێ لەوانی تر. لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پلانی یەکەم پلانی دوویەم یان سێیەم دێتە ئاراوە. 
دامەزرانی دەوڵەت نەتەوەی ئێڕانی لە سەردەمی دەسەڵاتداری پەهلەویەکان دا وەک پڕۆژەیەکی ڕۆژئاوایی لە ئێران دەستی پێکرد و دواتر ڕادەستی ڕێژیمی ئاخوندی کرا تاکوو ئێستا لە ئاراستەی بەرژەوندی وڵاتانی زلهێز و بەتایبەت ئامریکا دا هەنگاوی ناوە و بۆتە هۆکاری سەرکەوتنی سیاسەتەکانیان.
ڕێکه‌وت: 2020-11-15 19:30:20
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی