له‌سه‌رهێل 53
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەمپئێۆ: هەموو بژاردەکان لەدژی ڕژیمی ئێران هێشتا لەسەر مێزە!

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، هۆشداری دا کە هەموو بژاردەکان هێشتا لەسەر مێزە و هۆکارێک نیە بۆ گۆڕِینی ئەم سیاسەتە. 
پەمپێئۆ، لە سەفەرێكی دا بۆ ئیسراییل لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی جروزاڵم پۆست کە ڕۆژی هەینی 30ی خەزەڵوەر، بڵاو بۆوە وتی: من ئەوکاتەم وەبیردێتەوە کە ئێمە بۆ یەکەم جار هەڵمەتی فشاری زۆرینە لەسەر ڕژیمی ئێرانمان دەسپێکرد، ئەوکاتە ئێمە لەبەرجام هاتینە دەر و هەموو جیهان دەیانوت کە گەمارۆکانی ئامریکا بەتەنیایی کاریگەری نابێ. ئەم گەمارۆیانه، توانایی ڕژیمی ئێرانی بۆ زەربە لێدان لە هەموو جیهان کەم کردۆتەوە بەڵام تەواو نیە، و هەروەها کە دەبینن هێشتا لە پیتاندنی یۆرانیۆم چالاکن و ناوەڕۆکی چالاکیەکان وا بۆ پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان لە سوریە و عێراق و حیزبوڵڵا دەیکەن، نەگۆڕاوە. 
ئەم وتانە لەکاتێکدا وتراوە کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی سێشەممە لەزاری چوار پلەبەرزی ئێستاو پێشوویی ئامریکا نوسیویەتی: ترامپ حەوتوویی ڕابردو لەگەڵ ڕاوێژکارانی خۆی کۆ بۆتەوە باسی لەو بژاردانە کردووە كە لە دژی سایتی ناوکەیی نەتەنز" بەکاری دێنن.
هەروەها پێشتر ئالیوت ئابرامز نوێنەری ئامریکا بۆ دۆخی تابیەت بە ڕژیمی ئێران،وڤێنزۆئێللا، لەوتووێژێک دا لەگەڵ ئینتەرنەشناڵ، باسی لەوە کردووە کە گەڕانەوەی دەوڵەتی داهاتوو بۆ بەرجام کۆسپی زۆری لەڕێگایە و ئاسان نیە.
ڕێکه‌وت: 2020-11-21 19:26:21
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی