له‌سه‌رهێل 57
سێ‌شه‌مه 4 سه‌رماوه‌ز 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێرشی دڕندانەی هێزە سەرکوتگەرەكانی ڕژیم بۆسەر دانیشتووانی گوندی کورد ئاباد!

 دانیشتووانی گوندی کورد ئابادی سەر بە پارێزگای یەزد، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، لەدژكردەوە دا بە دەست بە کاربوونی ڕژیم لەسەر کانزای بەرد لەو گوندە، ناڕەزایەتیان نیشان داو دژی ئەم کارە وێستانەوە.
ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی ئەو گوندە لەگەڵ هێرش و سەركوتی هێزە سەرکوتگەرەكانی ڕژیم بەرەوڕوو بۆوە، و دانشتووانی ئەو گوندە و بە تایبەتی ئافرەتان، بێڕێزیان زۆریان پێ کراو و هەروەها بەشێکی زۆریشیان دەست بەسەر و ڕەوانەی زیندان کران.
خەڵگی ئەو گوندە لەو باوەڕەدان كە چالاكی زۆری سەرچاوەكان لەو گوندە دا دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژینگە و ئاژەڵداری لەو ناوچەیەدا.
ڕێکه‌وت: 2020-11-21 19:55:15
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی