له‌سه‌رهێل 44
پێنچ شه‌مه‌ 2 رێبه‌ندان 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وەزیری دەرەوەی دیاریکراوی دەوڵەتی جۆ بایدن، بۆ گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام دومەرجی بۆ ئێران داناوە!

 وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا، سەرەڕای دانانی دو مەرج بۆ ئێران لە ئەگەری گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام، ڕایگەیاند کە تەنیا کاتێک ئامریکا ئەگەڕێتەوە بۆ بەرجام کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەرنامەی موشەکی خۆی سنووردار بکات و پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکانی سەر بەخۆی، کۆتایی پێ بێنێ. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، کریس کۆنز" سەبارەت بە گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام وتی:((واشنتۆن لە کاتێکدا پشتیوانی لە بەرجام دەکات کە ئێران هەنگاوێک بۆ سنوردارکردنی بەرنامەی موشەکی و پشتیوانی نەکردن لە هێزە چەکدارەکانی سەر بەخۆی هەڵگرێ، و ئەمەش دەبێ هاوکات ڕو بدات.)) ناوبراو، ئەم بۆچونەی خۆی پاش ئەوە ڕاگەیاند کە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا باسی لەوەکردووە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بێ، دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام . مەرجی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکاو بەڵێنی گەڕانەوەی بۆ بەرجام، هاوکات لەگەڵ سنوردار کردنی بەرنامەی موشەکی و ڕوڵی ئێران لە ناوچەکەدا باس کرا. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لەڕێکەوتی ٨ی مانگی مەی ۲۰۱٨، بە شێوەی فەرمی لە بەرجام هاتە دەرەوە و ڕژیمی ئێرانی بە پشتیوانی لە حیزبوڵڵا ،تالیبان،ئەلقاعیدەو ڕێکخراوە ترۆریستیەکانی دیکە تاوانبار کرد و بەدوای هاتنە دەرەوەی لەو ڕێکەوتنە، وەگەڕخستنەوە وجێبەجێکردنی گەمارۆکانی دژی ڕژیم جددیتر کرد. عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران لەهەڵوێستێک دا لە دژی کردەوەکانی ئامریکا، بەڵێنی بە ڕێکخراوی وزەی ناوکەیی دا کە پیتاندنی ئۆرانیۆم و دەسپێڕاگەیشتن بە 190هەزار سوود لە چوارچێوەی بەرجام دەسپێدەکەن. هاوکات لەگەڵ کریس کۆنز، کەسانی دیکە وەکوو ونی بیلکین، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی بایدن، سیناتۆر کریس مورفی، سوزان رایس، ڕاوێژکاری پێشوی ئەمنیەتی نەتەوەیی دەوڵەتی ئۆباما و ویلیام برێنز، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناویان بۆ وەرگرتنی پلەی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی جۆ بایدن، لەئارادایە.
ڕێکه‌وت: 2020-11-23 08:41:26
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی